ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (شەمسە محمد رەسول جاف)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ ماڵباتی ھەڤاڵی تێکۆشەر (مەریوان کەمال)
بە غەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان (شەمسە محمد رەسول جاف)مان زانی، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین، ھاوبەشی خەمتانین.
ھیوادارین ھاوخەمی دۆست و خزمانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٤