Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 22 DEC 2024 18:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لێكه‌وته‌كانی توندوتیژی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌
| KDP.info


زیــــــبا تـەهـــــــــــا

ئه‌گه‌رچی توندوتیژی دژ بە ئافره‌تان به‌ یه‌كێك لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ داده‌نرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام ڕوو له‌زیادبوونه‌. به‌پێی راپۆرتی ساڵانه‌ی ژنانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ له‌مانگی حوزه‌یرانی 2024 بڵاوبۆوه‌،‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ توندوتیژی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ ڕووی له‌به‌رزكردنه‌وه‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی نه‌رێنیه‌ بۆ ڕه‌وشی ئافره‌تان له‌سه‌رجه‌م كایه‌ جیاوازه‌كاندا. ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌گۆڕێت، به‌و مانایه‌ی له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك پێده‌چێت توندوتیژی ده‌روونی و جه‌سته‌یی هه‌بێت، به‌ڵام له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ توندوتیژی یاسایی یاخود ژینگه‌یی یان جۆره‌كانی تری توندوتیژی سه‌رهه‌ڵ بدات. ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌ فراوانه‌ی توندوتیژییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و جیاكارییه‌ی كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌ته‌مه‌نی سه‌ره‌تاییانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات له‌گه‌ڵیاندا گه‌وره‌ده‌بێت، و دواجار كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌فتار و بیركردنه‌وه‌یان به‌جێده‌هێڵێت.

ئه‌و کۆمەڵگه‌یانەی به‌هزری پیاوسالاری لە قاڵب دراون، توندوتیژی په‌یوه‌ندییه‌ كه‌سیه‌كانی نێوان ئافره‌تان و پیاوانی تێكداوه‌ و بۆته‌هۆی دروستبوونی نایه‌كسانی له‌ته‌واوی جومگه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ناو دامه‌زراوه‌ گشتی و تایبه‌تیه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌، ولاسه‌نگی كردوون. له‌سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهان توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری بۆته‌ یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی رۆژانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، و ڕووی له‌هه‌ڵشكاندن كردووه‌. له‌هه‌مانكاتدا، له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی مافی مرۆڤ گرنگی پێ ده‌درێت، بارودۆخی ئافره‌تان له‌ ئاستێكی باشتردایه‌، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ نییه‌ كه‌ ئافره‌تان بێ ترس و دڵه‌راوكێ مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ربووه‌ یان ده‌كرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئافره‌ت له‌هه‌ر كایه‌ك و دامه‌زراوه‌یه‌ك بێت ده‌كرێت به‌شێوازی جیاواز توشی توندوتیژی بێته‌وه‌ و ببێته‌ قوربانی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ نامرۆڤانه‌ی كه‌ ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌.

ساڵانه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان دروشم و كه‌مپه‌ینی جیاواز بۆ هه‌ڵمه‌تی شانزه‌ ڕۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان به‌رێوه‌ده‌چێت، كه‌ هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و ئاریشه‌ و پرسه‌ نوێنایه‌ ڕووبه‌ڕووی ئافره‌تان ده‌بێته‌وه‌. له‌سه‌ر هه‌مان دیدگا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ڕێكخراوه‌كانی ئافره‌تان به‌دروشم و په‌یامی جیاواز به‌شداری له‌و كه‌مپه‌ینه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئافره‌تانه‌ له‌هه‌رێمه‌كه‌ماندا. یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان وه‌ك رێكخراوێكی تایبه‌تمه‌ند به‌داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ئافره‌تان بۆ هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان بۆ ئه‌مساڵ به‌ دروشمی ” یه‌كده‌گرێن و خێزان ده‌پارێزین” چالاكیه‌كانی خۆی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ به‌رێوه‌ده‌بات.

یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌گرنگیه‌وه‌ سه‌یری خێزان ده‌كات وه‌ك گه‌وره‌ترین یه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌هه‌وڵی پاراستنیدایه‌‌، له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی چالاكی و ئه‌جێندای جیاوازه‌وه‌ كار له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كات و هانیان ده‌دات كه‌ ده‌بێت هه‌موو پێكه‌وه‌ خێزان و په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی خێزان به‌سه‌نگینی بهێڵێنه‌وه‌ و بیانپارێزین، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێمانوایه‌ ئه‌گه‌ر بناغه‌ی خێزان دامه‌زراو و تۆكمه‌بێت، ئافره‌تانیش ماف و شكۆیان پارێزراو ده‌بێت.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵدراوه‌ به‌پێی هه‌لومه‌رجه‌ جیاوازه‌كان یاسای جۆراوجۆر به‌ركاربێت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌رچاوبگیردرێت. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بۆته‌ میكانزمێك بۆ پێشخستنی پرسی ئافره‌ت و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ گرنگی زیاتری پێ بدرێت به‌تایبه‌ت رێزدار مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌ جه‌خت له‌سه‌ر باشتركردنی ڕه‌وش و پرسی ئافره‌تان ده‌كاته‌وه‌، و پاڵپشت و هه‌ماهه‌نگی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات كه‌ له‌پێناو خزمه‌تی ئافره‌تانی كوردستان بێت.

به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه‌ جدیانه‌، هێشتا ڕێژه‌ی توندوتیژی له‌ئاستێكی به‌رزدایه‌ و پێویستی به‌ كاری ووردترهه‌یه‌، و ده‌بێت كوشتن به‌ناوی شه‌ره‌ف كۆتایی پێ بهێندرێت و شه‌ره‌ف نه‌بێته‌ هۆكارێك بۆسه‌ندنه‌وه‌ی ژیان له ئافره‌تان.

بۆ كۆتاییهێنان به‌ توندوتیژییه‌كان پێویسته‌ هه‌موومان كار له‌سه‌ر ڕێگریكردن و نه‌هێشتنی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان بكه‌ین، و له‌ڕێگه‌ی پلانی جیاوازه‌وه‌ هه‌ڵاواردن و جیاكاری له‌نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز نه‌هێڵین و كۆمه‌ڵگه‌ له‌و هزره‌ دواكه‌وتووه‌ پاك بكه‌ینه‌وه‌. نایه‌كسانی و نادادپه‌روه‌ری نه‌هێڵین كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و میكانیزمانه‌ی به‌ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ره‌وخۆپه‌رستی و هزری پیاوسالاری بردووه.




دوایین هەواڵەکان

"لە زاخۆ ئەم پرۆژانە ئەنجام دراون"

SUNDAY, 22 DECEMBER 2024 16:12:54

زاخۆ  -KDP.info- دوای ئەوەی زاخۆ بووە ئیدارەی سەربەخۆ، لە ١٠ کەرتی جیاجیا ٣٣٤ پڕۆژە بە گوژمەی ٣٥٠ملیار دینار ئەنجامدراون.

چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

SUNDAY, 22 DECEMBER 2024 14:12:37

ھەولێر-KDP.info-  باره‌گای بارزانی چەند پەیامێکی سەرەخۆشی راگەیاند کە ئەمانەی خوارە دەقەکانیەتی:

 

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى به‌رگریى ئیتاڵیا

SUNDAY, 22 DECEMBER 2024 11:12:47

هەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024/12/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ به‌ڕێز گویدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زیرى به‌رگریى ئیتاڵیا كرد.

 
فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا: شانازیەکی گەورەیە کە فەرماندەیی هێزەکانی ئیتاڵیا لە کوردستان دەکەم

SUNDAY, 22 DECEMBER 2024 09:12:44

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی تۆمماسۆ سانسۆنی کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و  ژمارەیەك لە فه‌رمانده‌ و ئەفسەرانی باڵای هێزی پێشمەرگە و تیمێکی ڕاوێژکارانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، لە بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی ئیتاڵیا لە هەولێر، ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕ و رادەستكردنی ئەركی فەرماندەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان لە (کۆڵۆنێڵ سیرۆ فۆرتی) بۆ (کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیلۆ ئاندریۆتۆلا) بەڕێوەچوو.

 
سەرۆکی حکوومەت و کۆنگرێسمان واڵتز پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا تاوتوێ دەکەن

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 22:12:35

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری دەستنیشانکراویی ئاسایشی نیشتمانیی لە حکوومەتی داھاتووی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد و باسیان لە دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact