Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 26 DEC 2024 13:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕێبەر ئەحمەد باسی ئه‌و نامه‌یه‌ ده‌كات كه‌ سەرۆک بارزانی دایە سەرکردە عێراقیه‌کان
| KDP.info


دهۆک-KDP.info- ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پانێلی یەکەمی دووەم ڕۆژی پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس24 لە دهۆک، ڕایگەیاند، "پێش ساڵی 2014، ئەوکات لەگەڵ سەرۆک وەزیران لە ئەنجوومەنی ئاسایش کارمان بۆ ئاسایشی نیشتیمانی دەکرد، ئەوکاتە زانیاریمان هەبوو کە داعش و قاعیدە لە سووریا و  سنوورەکانی ئێمە زۆر چالاک بوونە، ئەو کاتەی هاتنە عێراق، بیرمە سەرۆک بارزانی نامەیەکی دایە سەرکردەکانی عێراق لە بەغدا و گوتی، ڕەوشەکە لە نەینەوا و بەغدا لە ژێر کۆنترۆڵدا نییە، بەڵام بەداخەوە نامە و ئاماژەکەیان بەجیددی وەرنەگرت."

گوتیشی: "ئێمە بینیمان شار دوای شار دەکەوت و دەکەوتنە ژێر کۆنترۆڵی داعشەوە، لەوکاتەدا داعش دەیویست ناوچەکانیان فراوان بکەن، هەروەها کە سەلاحەددین و فەلوجە و ئەنباریان کۆنترۆڵ کردوو و هاتنە دەورووبەری بەغدا و پاشان ویستیان هەرێمی کوردستان کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام سوپاس بۆ خوا، دواتر سوپاس بۆ خەڵک و پێشمەرگە و سەرکردایەتیی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیران کە ئەوکات کاراکتەرێکی سەرەکی بوون، لە بەرانبەر داعش وەستانەوە."

باسی لەوەش کرد، "لەوکاتەدا هێزەکانی هاوپەیمانان پێک هات کە 18 وڵات هاتنە ناو هاوپەیمانییەکە، ئەو کات بە هەموومان، واتە پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان ڕووبەڕووی داعش بووینەوە، ئەوکات ئاسانیش نەبوو چونکە پێنج یەکەی سوپای عێراق کەوتبوون و چەکەکانیشیان کەوتبوونە دەستی داعش."




دوایین هەواڵەکان

ڕێبوار بابکەیی بۆ KDP: پلان و بەرنامە بۆ ساڵی نوێ دانراوە

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 11:12:24

سۆران-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سۆران دەڵێت، دوای ئەوەی لەمساڵدا پارتی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا و خەڵک متمانەی بە پارتی بەخشییەوە، پلان و بەرنامە دانراوە بۆ ساڵی داھاتوو خزمەتی زیاتری خەڵک بکرێت و ساڵی خێروخۆشی بێت بۆ خەڵکی کوردستان.

 

لە ئایندەیەکی نزیک گەورەترین عەلوەی سەوزە و میوە دەکرێتەوە

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 11:12:51

ھەولێر-KDP.info- لە چەند ڕۆژی داھاتوو، پڕۆژەی ڤیا بازاڕ لە ناوچەی قوشتەپەی نزیک ھەولێر دەکرێتەوە و نوێنەری پڕۆژەکەش دەڵێ، ڤیا بازاڕ کاریگەری لەسەر ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستان دەبێت و دەبێتە گەورەترین بازاڕی سەوزە و میوە.

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی لە سلێمانی یادی ھونەرمەند (حاجی مەکی) کردەوە

THURSDAY, 26 DECEMBER 2024 10:12:27

سلێمانی-KDP.info- لە شاری سلێمانی، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا یادی ھونەرمەندی دیار و نێوداری کورد (حاجی مەکی) کردەوە.

 

پارێزگاری هەولێر: لە بەیانییەوە ژمارەی گەشتیاران زۆر زیاتر دەبێت

WEDNESDAY, 25 DECEMBER 2024 23:12:44

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر دەڵێت، رۆژانە نزیکەی حەوت هەزار گەشتیار بەبۆنەی جەژنی کریسمس و سەری ساڵی زایینی، سەردانی پارێزگاکەیان کردووە. گوتیشی، پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا گەشتیاری زیاتر روو لە شارەکە بکەن.

 
د. سالار عوسمان: دیدگای پارتی کوردستانێکی به‌هێز و حکوومەتێکی پتەوە

WEDNESDAY, 25 DECEMBER 2024 21:12:15

ھەولێر-KDP.info- دکتۆر سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، پارتی ھیچ مەرجێکی بۆ پێکھێنانی حکوومەتی تازە نیە و ھیچ کاتێکیش بۆ پۆست گرفت بۆ پێکھێنانی حکوومەت دروست ناکات، بۆیە ئەوانەی بینینیان بۆ کوردستان فراوانە بەشێوەی مەرج دانوستان بۆ حکوومەت ناکەن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact