ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی ھەولێر بەردەوامن و پرۆسەی سەرژمێری کاریگەری لەسەر وەستانی گەشتەکان نابێت.
ئەحمەد ھۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر کراوەیە و ھیچ گرفتێک نییە بۆ گەشتە ئاسمانییەکان، گەشتەکان بەردەوامن و پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ھیچ کاریگەری لەسەر گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر نەبووە.
ئەحمەد ھۆشیار گوتیشی: ڕۆژانە گەشتی ئاسمانی لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بەردەوامن، تەنانەت گەشتەکان کەمیشی نەکردووە، ئێستا ڕۆژانە لە فڕۆکەخانەی ھەولێر ٧٦ گەشتی ئاسمانی بۆ وڵاتانی دەرەوە ئەنجام دەدرێت، قەدەغەی ھاتوچۆ بۆ پرۆسەی سەرژمێری فڕۆکەخانەکان ناگرێتەوە و ڕانەگیراون.
ئەمڕۆ بەھۆی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ قەدەغەی ھاتوچۆیە، بەڵام بۆ فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان ھاتوچۆ ئاساییە و قەدەغەی ھاتوچۆ ئەوان ناگرێتەوە.
بڵند ئیبراھیم