كه‌ركووك-KDP.info- ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌رژمێری هه‌م ده‌توانێ ده‌رفه‌ت بێ هه‌م مه‌ترسی و روونیشی ده‌كاته‌وه، كه به‌شداریی خه‌ڵكی كه‌ركووك له‌و سه‌رمێرییه‌دا پیلانه‌كان شكست پێ ده‌هێنێ، بۆیه زۆر گرنگه سه‌رجەم خه‌ڵكی كه‌ركووك به‌شداری له‌و سه‌رژمێرییه‌دا بكه‌ن.
لیزا فه‌له‌كه‌ددین كاكه‌یی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و یاریده‌ده‌ری مه‌كته‌بی رێكخستنی (كه‌ركووك - گه‌رمیان)ی پارتی، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند: پێویسته ئه‌وه روون بكه‌ینه‌وه كه لە فۆڕمی سەرژمێریی ئەمجارەی کەرکووکدا نەتەوە چۆن دیاری دەکرێت؟ سەرژمێریی ئەمجارەی عێراق بە تایبەتی کەرکووک، هه‌ر وه‌ك لای هەمووان روونە بە زمانە باوەکەی ئێمەی کەرکووکی (احسای) ساڵی (1957) کراوە بە بنەما و بەپێی رێککەوتنێک كه لە نێوان هەرێم و بەغدا کراوە، ڕێژەی بەشداریی ناوچەکانی ماددەی (140) بە تایبەت کەرکووک ڕاناگەیەندرێت، تاوەکو لێكوڵێنەوە لەسەر دروستیی کەسی تۆمارکراو بەراود نەکرێت بە سەرژمێریی ساڵی (1957). ئەگەر چاوێک بە سەرژمێریی 1957 بگێڕین، ئه‌وه دەگەین بەو ڕاستییەی كه لە ساڵی 1957 نەتەوە دیاری کراوە، کەوابێت به بێ دیاریکردنی خانەی نەتەوە لە سەرژمێری (2024) کە ئێستا تاڕادەیەک دەستی پێکردووە، گریمانەی ئەوە هەیە بەراوردی نەتەوە بگەڕێتەوە بۆ سەرژمێریی ساڵی (1957) و ئەوکات بە ڕوونی دەردەکەوێت کام خێزان لەکام نەتەوەیە. ئەوکات هەر کوردێکی کەرکووک لەم سەرژمێرییەدا لە کەرکووک و دەوروبەری بەشدار نەبێت، ئەوە غەدر لە ڕابردووی خۆی و قوربانیدانەکانی باب و باپیرانی دەکات، چونکە مەترسیی ئەوە هەیە خانەی نەتەوە لە سەرژمێری پەنجاو حەوت بکەن بە بڕیارێکی مەترسیدار، ئەمە لە کاتێکدا ئه‌گه‌ر دەسەڵاتدارانی بەغدا بگەن بەو ڕاستییەی ڕێژەی کورد وەکو پێوست نییە، بەڵام ئەگەر بەپێجەوانەوە ئامادەبوونی کوردە کەرکووکییەکان لە ئاستیکی بەرزدا بوو، باوەڕم وایە دەتوانین بەشێکی زۆری پیلانەکانی پاش ئەم سەرژمێرییە بۆ سەر کەرکووک نەهێڵین.
لیزا کاکەیی هه‌روه‌ها گوتیشی: لە سەرژمێریى (1997)دا لە پارێزگاى کەرکووک تەنیا (21%)ی دانیشتووان بە کورد تۆمار کران و بەپێى زۆر بەڵگەنامە لە کاتی دەسەڵاتى بەعسدا (1968 - 2003) لە چوارچێوەى سیاسەتى بەعەرەبکردن (ڕاستکردنەوەى بارى نەتەوەیى .. تصحیح قومیە)دا (38147) کورد کراون بە عەرەب یان خۆیان کردووە بە عەرەب لە ژێر فشاری سیاسی‌دا، جگە لە کوردیش (42386) تورکمان خۆیان کردووە بە عەرەب یان لە ژێر فشاردا کراون، کەواتە بە گشتى (80533) کەس ناسنامەى نەتەوەییان گۆڕدراوە، جیا لەوەی لەو ماوەیەدا رێژەیەکی بەرچاوی عەرەبی هاوردە بۆ کەرکووک هێنراون، کە (26476) خێزان بوون کە بە ژمارەش (214696) کەس بوون. لەو رێژەیەش (16104) کەسیان فەرمانبەر بوون لە کۆمپانیاکانی نەوتی کەرکووک دامەزراون.
سه‌لاح جه‌لال