Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 21 NOV 2024 10:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆكی حكوومەت و نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق كۆبوونەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق و بەرپرسی یونامی ده‌كات.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٨-١١-٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە د.محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و بەرپرسی یونامی کرد.

لە کۆبوونەوکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا.

لە تەوەرێکی دیکەدا، جەخت لە پێویستیی بەردەوامبوونی ڕۆڵی یونامی لە پێناو پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی عێراق و ھەرێمی کوردستان کرایەوە.




دوایین هەواڵەکان

بەرپرسی لقی پارتی: کوردانی خانەقین بە گوڕوتینەوە بەشدارن لە سەرژمێریدا

WEDNESDAY, 20 NOVEMBER 2024 20:11:19

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی لە خانەقین ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری دیالە لەبەر ئەوەی کورد زۆر نیشتیمانپەروەرن و رۆحیەتی کوردایەتییان تێدا بەرزە، ماوەی چەند ڕۆژە بەردەوام دەگەڕێنەوە و ژمارەیەکی زۆریش گەڕاونەتەوە، دەشڵێ: ئێمە ھاوکار و پاڵپشتیانین و دەمانەوێت جارێکی دیکە کوردستانیبوونی ئەو ناوچانە دووپات بکەینەوە.

 

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ھەولێر: گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایین و قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە

WEDNESDAY, 20 NOVEMBER 2024 17:11:40

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەڵێت،  گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی ھەولێر بەردەوامن و پرۆسەی سەرژمێری کاریگەری لەسەر وەستانی گەشتەکان نابێت.

سه‌نگه‌ر كانه‌بی بۆ KDP: سەرژمێری لە سنووری مەخموور باش بەڕێوەدەچێت

WEDNESDAY, 20 NOVEMBER 2024 16:11:51


مه‌خموور-KDP.nfo- به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان، باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی سنووری مه‌خموور بۆ سه‌ر زێدی باب و باپیرانیان دەکات، بۆ به‌شداریکردن له‌ سه‌رژمێری و  ده‌ڵێ: تیمه‌كانمان به‌ هەماھەنگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌ر هێڵن.

مەحمود ئێزدی بۆ KDP: رێژەیەکی باشی خەڵک بۆ سەرژمێری گەڕاونەتەوە

WEDNESDAY, 20 NOVEMBER 2024 15:11:15

نەینەوا -KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا دەڵێت: بەھۆی ئەو ھۆشدارییەی بە خەڵکی سنووری پارێزگای نەینەوا دراوە، خەڵکێکی باش گەڕاونەتەوە و ئەم پرۆسەیە گرینگە بۆ داھاتووی ناوچە کوردستانییەکان

حکومەتی هەرێم تا سەرژمێری تەواو دەبێت پشووی ئەو کەسانە بە کراوەیی ده‌هێڵێتەوە

WEDNESDAY, 20 NOVEMBER 2024 13:11:28

هەولێر-KDP.info- ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان، پشووى ئەوانەی گەڕاونەتەوە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم (ناوچەکانی ماددەی ١٤٠) بۆ ئەوەی فۆرمی دووەم لە دوای قەدەغەی هاتوچۆ پڕ بکه‌نه‌وه‌، درێژ ده‌كاته‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact