ھەولێر-KDP.info- بۆ كۆچى دواییى كه‌سایه‌تیی دیارى ئاشوورى خوالێخۆشبوو زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و ته‌واوى گه‌لى ئاشوورى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
له خواى مه‌زن داواكارم گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خێزان و كه‌سوكار و ته‌واوى دۆستانی ببه‌خشێت. خوالێخۆشبوو زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو سەرکردەیه‌کی دیاری ئاشوورییه‌كان بوو و هه‌میشه یادى به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان