Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 18 NOV 2024 19:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

جوان عه‌بدوڵڵا: سه‌رژمێری ده‌كرێته‌ بنه‌ما بۆ دابه‌شکردنی بودجه‌ی عێراق
| KDP.info


هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێڕاق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، سه‌رژمێری پرۆسه‌یه‌كی چاره‌نووسسازه‌ و پێویسته‌ هاووڵاتییان خۆیان تۆمار بكه‌ن.

جوان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: سه‌رژمێری پرۆسه‌یه‌كی زۆر گرینگ و چاره‌نووسسازه‌، پێویسته‌ هه‌موو هاووڵاتییان به‌شداری تێدا بكه‌ن، چونكه‌ ده‌كرێته‌ بنه‌ما بۆ زۆر بوار له‌ عێراق، بۆیە داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كه‌ین پابه‌ندبن به‌ خۆ تۆماركردن و پێدانی زانیاری دروست به‌ تیمه‌كانی سه‌رژمێری.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ گوتیشی: دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی سه‌رژمێری، بودجه‌ی عێڕاق له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ دیاری ده‌كرێت و دابه‌ش ده‌كرێت.
جوان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: پێشتر كار له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌خمینیی ده‌كرا، به‌ڵام سه‌رژمێری ده‌كرێته‌ بنه‌ما، هه‌ر پارێزگا و هه‌رێمێك ژماره‌ی دانیشتوانی چه‌نده‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی بۆ دیار ده‌كرێت، پێشتر بەغدا به‌ ڕێژه‌ی جیاواز به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی دیاری دەکرد، به‌ڵام دوای سه‌رژمێری به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ ده‌بێت كه‌ له‌ ئه‌نجامی سه‌رژمێریی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستده‌كه‌وێت.

قائید میرۆ 




دوایین هەواڵەکان

د.محه‌مه‌د خورشید: داوا له‌ هاووڵاتییانی كه‌ركووك ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه‌

MONDAY, 18 NOVEMBER 2024 18:11:31

كه‌ركووك -KDP.info- یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركووك پێی وایه‌، سه‌رژمێری پرۆسه‌یه‌كی چاره‌نووسسازه‌، داواش له‌ كوردانی كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان تۆمار بكه‌ن. 

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری دەکات

MONDAY, 18 NOVEMBER 2024 15:11:55

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی دووشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەیاد عەللاوی سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری كرد.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی یەكگرتووی ئەنبار دەكات

MONDAY, 18 NOVEMBER 2024 13:11:08

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی یەكگرتووی ئەنبار بە سەرۆكایەتیی بەڕێز قاسم ئەلفەهداوی كرد.

 
سیروان بارزانی: جموجوڵەکانی داعش بەردەوامە

MONDAY, 18 NOVEMBER 2024 13:11:58

هەولێر-KDP.info- ڕێکخراوی ئەمریکا سپرێت هاوکاری گەیاندە وەزارەتی پێشمەرگە و دوو میحوەری پێشمەرگە، سەرپەرەشتیاری میحوەری مەخموور-گوێریش دەڵێت، پێشمەرگە پێویستیی بە هاوکاری زیاترە'.

 
"پێویستمان به‌ توندترکردنی سزاکان بۆ بازرگانانی مادەی هۆشبەر هه‌یه‌"

MONDAY, 18 NOVEMBER 2024 12:11:16

ئاكرێ-KDP.info- پسپۆرێكی یاسای سزایی، باس له‌ مه‌ترسییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و پرسی هۆشیاریی تاك و كۆمه‌ڵگه‌ و چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان و ڕێكاره‌ یاسایی و په‌روه‌رده‌یی و ئه‌منییه‌كانی ده‌كات و دەشڵێ: ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یە بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی و كۆمه‌ڵگه‌، به‌ تایبه‌تی بۆ سه‌ر توێژی گه‌نجان. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact