Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 18 NOV 2024 19:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

KDP زانیاری لە بارەی کارا بوونەوەی گرووپی دۆستانی کوردستان دەخاتەڕوو
| KDP.info


ئەورووپا-KDP.info- لەیادی دەیەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەکەمین گرووپی دۆستایەتی کوردستان لە پەرلەمانی ئەورووپا، نوێنەری حکوومەتی ھەرێم لە یەکێتی ئەورووپا دەڵێت، ئەو گرووپە جارێکیتر لە پەرلەمانی ئەورووپا دەست بەکارەکانی دەکاتەوە، لەپاش ھەوڵی بێووچانی لۆبی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێم لە یەکێتی ئەورووپا، گرووپی دۆستانی کوردستان European Friends of Kurdistan لە ساڵی ٢٠١٣وە وەک یەکەمین گرووپی پەرلەمانتارانی ئەورووپی بۆ ناساندن و بەرگریکردن لە ماف و داواکارییەکانی ھەرێمی کوردستان دامەزرا.

د.دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەمیانەی سەردانێکی فەرمی ئەو کاتی بەڕێز (مەسروور بارزانی) بۆ پەرلەمانی ئەورووپا لە مانگی یازدەی ٢٠١٤ بەفەرمی لە پەرلەمانی ئەورووپا دەستبەکاربوونی ئەم گرووپەی ڕاگەیاند، کە گرووپی دۆستانی کوردستان لە پەرلەمانی ئەورووپا لە تەواوی فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی ئەورووپا پێکھاتبوو، کە ٣٥  پەرلەمانتاری زۆرینەی وڵاتانی ئەورووپای لەخۆگرتبوو".

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا دەشڵێت: "ئەو گرووپە وەک یەکەم گرووپی دۆستایەتی کورد لە ئەورووپا دامەزرا و لە ساڵانی جەنگی دژی داعش ڕۆڵی بەرچاوی گێڕا لە گەیاندنی ماف و داخوازییەکانی ھەرێمی کوردستان بە وڵاتانی ئەورووپا".

د. دلاوەر ئاژگەیی گوتیشی: "ھەرچەندە کارەکانی ئەو گرووپە لە دوای سەرھەڵدانی کۆڕۆنا و دوای ئەوەش بەکۆتایھاتنی خولی پێشووی پەرلەمانی ئەورووپا، بۆ ماوەیەکی کاتی وەستان، بەڵام ئێستا وەک نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەوڵدان بۆ دووبارە کاراکردنەوەی ئەو گرووپە و بۆ ئەو مەبەستەش لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر کۆبوونەوەمان لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئەورووپی ئەنجامداوە".

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا، جەختیکردەوە: "کە ھەروەک چۆن گرووپی دۆستایەتی کوردستان وەک یەکەمین گرووپی لۆبی کورد دامەزرا و بووە پێشەنگی ئەو گرووپانەی کە دواتر پێکھێنران، ئاوھاش ئێستا ھەوڵدەدەن ئەو گرووپە بە کۆمەڵێ ئامانج و گڕوتینی نوێووە کارابکەنەوە و بۆ قۆناغێکی دیکەی ھەستیار و بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانی ھەرێمی کوردستان ئامادە بکرێ".

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

د.محه‌مه‌د خورشید: داوا له‌ هاووڵاتییانی كه‌ركووك ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه‌

MONDAY, 18 NOVEMBER 2024 18:11:31

كه‌ركووك -KDP.info- یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركووك پێی وایه‌، سه‌رژمێری پرۆسه‌یه‌كی چاره‌نووسسازه‌، داواش له‌ كوردانی كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان تۆمار بكه‌ن. 

 
جوان عه‌بدوڵڵا: سه‌رژمێری ده‌كرێته‌ بنه‌ما بۆ دابه‌شکردنی بودجه‌ی عێراق

MONDAY, 18 NOVEMBER 2024 16:11:28

هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێڕاق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، سه‌رژمێری پرۆسه‌یه‌كی چاره‌نووسسازه‌ و پێویسته‌ هاووڵاتییان خۆیان تۆمار بكه‌ن.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری دەکات

MONDAY, 18 NOVEMBER 2024 15:11:55

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی دووشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەیاد عەللاوی سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری كرد.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی یەكگرتووی ئەنبار دەكات

MONDAY, 18 NOVEMBER 2024 13:11:08

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی دووشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی یەكگرتووی ئەنبار بە سەرۆكایەتیی بەڕێز قاسم ئەلفەهداوی كرد.

 
سیروان بارزانی: جموجوڵەکانی داعش بەردەوامە

MONDAY, 18 NOVEMBER 2024 13:11:58

هەولێر-KDP.info- ڕێکخراوی ئەمریکا سپرێت هاوکاری گەیاندە وەزارەتی پێشمەرگە و دوو میحوەری پێشمەرگە، سەرپەرەشتیاری میحوەری مەخموور-گوێریش دەڵێت، پێشمەرگە پێویستیی بە هاوکاری زیاترە'.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact