ھەولێر-KDP.info- پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى شه‌هیدانى ئه‌مڕۆى كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ى سنوورى خورماتوو ده‌كه‌م كه له كاتى ئه‌ركدا و له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێنراو به ئۆتۆمبیلى لیوایه‌كى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقدا، سێ پله‌دار شه‌هید بوون. له خواى مه‌زن داواكارم گیانیان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت. هاوسۆز و هاوخه‌میانین و هیواى سه‌لامه‌تى و زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستییه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتییان به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى ماده‌ى 140 ده‌كات. بۆیه جه‌خت له به‌رده‌وامى و پته‌وكردنى زیاترى هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى تیرۆرستان ده‌كه‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان