Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 21 NOV 2024 10:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بە ‌ھۆی بڕیاری حکوومەتەوە نرخی گۆشت نزیکەی چوار ھەزار دینار دابەزیوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری کوشتارگەی ھاوچەرخی ھەولێر دەڵێ، بڕیاری حکوومەت بۆ دابەزاندنی نرخی گۆشت، کاریگەریی لەسەر بازاڕ ھەبووە و نرخی گۆشت بە ‌ھۆی بڕیاری سەرۆکی حکوومەتەوە،‌ سێ تا چوار ھەزار دینار دابەزیوە.

ھەڵمەت ھەمزە سلێمان، بەڕێوەبەری سەربڕخانەی ھاوچەرخی ھەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی نرخی گۆشتی سوور بە شێوەیەکی بەرچاو لە ھەرێمی کوردستان بەرز بووەوە، لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوودا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیار و ڕێنمایی دەرکرد بۆ بەرژەوەندیی گشتی و دابەزاندنی نرخی گۆشت لە بازاڕدا، بڕیارەکە سەدا سەد چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ئێستادا بەپێی ڕێنمایی نوێ ئاژەڵ ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

بەڕێوەبەری کوشتارگەی ھاوچەرخی ھەولێر گوتیشی: ساڵی ڕابردوو نرخی یەک کیلۆ گۆشتی سوور گەیشتبووە زیاتر لە ٢٠ ھەزار دیناری عێراقی، بەڵام بە ھۆی بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە،‌ نرخی ھەر کیلۆیەک گۆشت سێ ‌تا چوار ھەزار دینار دابەزیوە و پێشبینی دەکەین ھێشتا نرخەکەی دابەزێت.

ھەڵمەت ھەمزە ئاماژەی بۆ ئەوەش ‌کرد: لە کوشتارگەی ھاوچەرخی ھەولێر لە ژێر چاودێریی تەندروستی و بەپێی ستاندارد ئاژەڵ سەردەبڕین و ڕۆژانە ٤٥ ‌تا ٥٠ تۆن بەرھەمی گۆشت ڕەوانەی بازاڕ دەکرێت.

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

بەرپرسی لقی پارتی: کوردانی خانەقین بە گوڕوتینەوە بەشدارن لە سەرژمێریدا

WEDNESDAY, 20 NOVEMBER 2024 20:11:19

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی لە خانەقین ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری دیالە لەبەر ئەوەی کورد زۆر نیشتیمانپەروەرن و رۆحیەتی کوردایەتییان تێدا بەرزە، ماوەی چەند ڕۆژە بەردەوام دەگەڕێنەوە و ژمارەیەکی زۆریش گەڕاونەتەوە، دەشڵێ: ئێمە ھاوکار و پاڵپشتیانین و دەمانەوێت جارێکی دیکە کوردستانیبوونی ئەو ناوچانە دووپات بکەینەوە.

 

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ھەولێر: گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایین و قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە

WEDNESDAY, 20 NOVEMBER 2024 17:11:40

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەڵێت،  گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی ھەولێر بەردەوامن و پرۆسەی سەرژمێری کاریگەری لەسەر وەستانی گەشتەکان نابێت.

سه‌نگه‌ر كانه‌بی بۆ KDP: سەرژمێری لە سنووری مەخموور باش بەڕێوەدەچێت

WEDNESDAY, 20 NOVEMBER 2024 16:11:51


مه‌خموور-KDP.nfo- به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان، باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی سنووری مه‌خموور بۆ سه‌ر زێدی باب و باپیرانیان دەکات، بۆ به‌شداریکردن له‌ سه‌رژمێری و  ده‌ڵێ: تیمه‌كانمان به‌ هەماھەنگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌ر هێڵن.

مەحمود ئێزدی بۆ KDP: رێژەیەکی باشی خەڵک بۆ سەرژمێری گەڕاونەتەوە

WEDNESDAY, 20 NOVEMBER 2024 15:11:15

نەینەوا -KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا دەڵێت: بەھۆی ئەو ھۆشدارییەی بە خەڵکی سنووری پارێزگای نەینەوا دراوە، خەڵکێکی باش گەڕاونەتەوە و ئەم پرۆسەیە گرینگە بۆ داھاتووی ناوچە کوردستانییەکان

حکومەتی هەرێم تا سەرژمێری تەواو دەبێت پشووی ئەو کەسانە بە کراوەیی ده‌هێڵێتەوە

WEDNESDAY, 20 NOVEMBER 2024 13:11:28

هەولێر-KDP.info- ژووری عەمەلیاتی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان، پشووى ئەوانەی گەڕاونەتەوە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم (ناوچەکانی ماددەی ١٤٠) بۆ ئەوەی فۆرمی دووەم لە دوای قەدەغەی هاتوچۆ پڕ بکه‌نه‌وه‌، درێژ ده‌كاته‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact