ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (عەزیز مستەفا خۆشناو) پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەزیز مستەفا خۆشناو)
بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (عەزیز مستەفا خۆشناو)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ھیوادارین ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٤