Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 7 NOV 2024 05:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکوومەت لە فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داھات بەڵێنی خۆی بەجێ گەیاند
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٤٥٠ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ١٧ملیار دۆلار لە تەواوی سێکتەرەکان مۆڵەتیان پێ دراوە، بەشی زۆری پڕۆژەکان جێبەجێ کراون و ئێستا بەرھەم بۆ ناوخۆ و عێڕاق و دەرەوەش دەخەنە ڕوو، دەستەی وەبەرھێنانیش باس لەوە دەکات، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڵێنی خۆی لە فرەچەشنکردنی داھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان بەجێ گەیاندووە.

 

 

 بەپێی ئامارێکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان کە داویەتییە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مۆڵەت بە زیاتر لە ٤٥٠ پڕۆژەی سێکتەرە جیاوازەکان بە سەرمایەی زیاتر لە ١٧ملیار دۆلار دراوە، زۆرترین پڕۆژی مۆڵەپێدراویش لە سێکتەری پیشەسازی بووە کە ١٢٢ پڕۆژەیە بە سەرمایەی ٣ملیار و ٥٠٠ملیۆن دۆلار، دواتر کەرتی بازرگانی دێت، مۆڵەت بە ١١١پڕۆژە دراوە، بە سەرمایەی زیاتر لە ملیارێک دۆلار، دواتریش کەرتی گەشتیارییە، ٥٧ پڕۆژە مۆڵەتی پێدراوە بە سەرمایەی زیاتر لە ٧ملیار و ٥٠٠ملیۆن دۆلارە، دواتر کەرتی نیشتەجێبوونە کە ٤٩ پڕۆژە مۆڵەتیان پێدراوە بە سەرمایەی زیاتر لەچوار ملیار دۆلار، دواتریش سێکتەری پەروەردە و فێرکردن و کەرتی کشتوکاڵ دێت.

دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان گوتی: سەرەڕای بارودۆخ و ئالنگارییەکانی ناوچەکە و بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردن لە مانگی ئۆکتۆبەردا، توانراوە مۆڵەت بە ٢٦ پڕۆژەی وەبەرھێنان لە کەرتە جیاوازەکان بە سەرمایەی نزیکەی ٧٠٠ملیۆن دۆلار بدرێت، سەرجەم ڕێکارە کارگێڕی و یاسایەکانیشیان تەواوکردووە. جەختیشی کردەوە: تا کۆتایی ئەمساڵ زۆرترین مۆڵەت بە پڕۆژەی وەبەرھێنان دەدرێت. 

لەم بارەیەوە بەرگەشت ئاکرەیی گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستانیش گوتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتی: لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرینگی زۆر بە فرەجەشنکردنی داھاتەکانی ھەرێمی کوردستان دراوە، بە کرداریش ئەوە سەلمێندراوە، ئێستا لەڕێگەی زۆر کارگەی ناوخۆیی بەرھەم لە ناوخۆ بەرھەم دێت و بۆ عێراق و دەرەوەش دابین دەکرێت، چونکە کابینەی نۆیەم گرینگی زۆری بە کەرتەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتیاری و بازرگانی داوە، ئەمەش وای کردووە لەڕێگەی ئەو کەرتانە بەرھەمی ناوخۆ زیادبکرێت و دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییان بڕەخسێت، چونکە لەم کابینەیە توانراوە لەڕێگەی پڕۆژەکانمانەوە ١٣٥ھەزار ھەلی کار بڕخسێندرێت، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فرەچەشنکردنی داھات و جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەی بە خەڵکی ھەرێمی کوردستانی داوە سەرکەوتوو بووە، ئەمەش پێمان دەڵێت سەرۆکی حکوومەت لە فرەچەشنکردنی داھات و بەھێزکردنی ژێرخانی ئابووری بەھێز بەڵێنی خۆی بەجێ گەیاندووە. 

بەرگەشت ئاکرەیی گوتیشی: پێشتر تەنیا پشت بە یەک  سەرچاوە دەبەسترا ئێستا پشت بە چەندین سەرچاوەی داھات دەبەسترێت، ئەویش لەڕێگەی پڕۆژەی جۆراوجۆرەوە، پڕۆژەکانی لە سەردەمی کابینەی نۆ ئەنجامدراون زۆربەیان پێش وادەی خۆیان تەواوکراون، ئەوانەی پێشتریش وەستابوون دووبارە دەستپێکراوەتەوە، ھەر پڕۆژەیەکیش کەمتەرخەمی تێدا بێت مۆڵەتی ھەڵدەوەشێندرێتەوە و دەدرێتە وەبەرھێنەرێکی دیکە، ئەمەش وای کردووە پڕۆژە لە زاخۆ تا دەگاتە هەڵەبجە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت. 

ھەر لەم بارەیەوە، سەربەست خدر، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە ١/٨/٢٠٠٦ تا ٣١/١٠/٢٠٢٤، ھەزار و ٢٧٢ پڕۆژە بە سەرمایەی ٧١ملیار و ٤٥٢ملیۆن و ٩٧ھەزار و ٢٠٠دۆلار مۆڵەتی پێدراوە، کە ٥٥٦ پڕۆژە بەسەرمایەی ٤٤ملیار و ٥٤٢ملیۆن و ٨٧٧ھەزار و ٣٣١دۆلار لە هەولێر بووە، ٦ پڕۆژەش بە سەرمایەی ٤١ملیار و ١٧ملیۆن و ٨٦٧دۆلار لە هەڵەبجە بووە، لە گەرمیانیش ٤٩ پڕۆژە بەسەرمایەی ٩٨٨ملیۆن و ٧٤٧ھەزار و ٤٧٢دۆلار جێبەجێکراوە، لە ڕاپەڕین ٣٠ پڕۆژە بە سەرمایەی ١٧٦ملیۆن و ٤٤١ھەزار و ٦٤٢دۆلار، لە سلێمانییش ٢٧٦پڕۆژە بە سەرمایەی ١٨ملیار و ٢٦٣ملیۆن و ٧٥٣ھەزار و ٨١٥دۆلار، لە سۆران ١٦ پڕۆژە بە سەرمایەی ٣٧٧ملیۆن و ٤٣٤ھەزار و ٤٦٨دۆلار، لە زاخۆ ٤٢ پڕۆژە بە سەرمایەی ٨٧٨ملیۆن و ١٠١ھەزار و ١٤٦دۆلار و لە دھۆک ٢٩٧ پڕۆژە بە سەرمایەی ٦ملیار و ١٨٣ملیۆن و ٧٢٣ھەزار و ٤٥٩دۆلار جێبەجێ کراون. 

سەربەست خدر گوتیشی: مۆڵەت بە ٢٥٣ پڕۆژەی بازرگانی، ٦ پڕۆژەی بانکەکان، ٧٨ پڕۆژەی تەندروستی، ٣٢٦ پڕۆژەی پیشەسازی، ١٦ پڕۆژەی خزمەتگوزاری، ٢٠٢ پڕۆژەی گەشتیاری، ٤ پڕۆژەی گەیاندن، ٣ پڕۆژەی گواستنەوە، ٧٤ پڕۆژەی فێرکردن، ٤٥پڕۆژەی کشتوکاڵ، ٢٢٦ پڕۆژەی نیشتەجێبوون، ٥ پڕۆژەی ھونەری و ٣٤پڕۆژەی وەرزشی دراوە. 

دەشڵێت: کۆی پڕۆژەی وەبەرھێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان، ٤٩ پڕۆژەن بە سەرمایەی ١٠ملیار و ٦٨ملیۆن و ٩٧٥ھەزار و ٧٠٠دۆلار کە وڵاتانی نیوزلەندا، میسر، لوبنان، کوێت، فەرەنسا،  چین، سوید، سوریا، ڕوسیا، جۆرجیا، تورکیا، بەریتانیا، ئیمارات، ئیران، ئەمریکا و ئەڵمانیا ئەنجامی دەدەن. 

 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عەزیز مستەفا خۆشناو) دەکات

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 23:11:49

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (عەزیز مستەفا خۆشناو) پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 

حکومەتی هەرێم بەو مەرجە پشتگیری لە سەرژمێریی دانیشتووان دەکات

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 20:11:12

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی نۆڤێمبەری 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 

مەخموری: پێشنیاری سەرۆک بارزانی داواکاری و خواستی ھەموو خەڵکی کوردستانە

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 19:11:29

ھەولێر-KDP.info- سکرتێری گشتی  یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، گوتی: ئێمە پشتگیری لە پێشنیاری سەرۆک بارزانی دەکەین بۆ ئەوەی لەدوای ھەڵبژاردن سەرجەم دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان یەکبخرێن و حکوومەتیش دەسەڵاتی لەسەر ھەموو ھەرێمی کوردستان ھەبێت.

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 19:11:30

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیتچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

د.عەلی دۆڵەمەری: ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێگەی ھەرێم لە ئاستی نێودەوڵەتی بەھێزتر دەکات

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 16:11:50

فەرەنسا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا گوتی: ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان جێگەی خۆشحاڵی وڵاتانە، چونکە ھەرێمی کوردستان فاکتەرێکی گرینگی ئارامی ناوچەکەیە، ئەمەش پێگەی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەھێزتر دەکات.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact