Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 7 NOV 2024 05:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د.عەلی دۆڵەمەری: ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێگەی ھەرێم لە ئاستی نێودەوڵەتی بەھێزتر دەکات
| KDP.info


فەرەنسا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا گوتی: ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان جێگەی خۆشحاڵی وڵاتانە، چونکە ھەرێمی کوردستان فاکتەرێکی گرینگی ئارامی ناوچەکەیە، ئەمەش پێگەی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەھێزتر دەکات.

دکتۆر عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ھەنگاوێکی زۆر گرینگ بوو، حکوومەتێکی تازە پێکدێت و پەرلەمانی کوردستانیش لەلایەن خەڵکی ھەرێمی کوردستان ھەڵبژێردرا.
ھەرێمی کوردستان لە ناوچەکە فاکتەرێکی سەرەکییە ئەمەش وا دەکات ھەرێمی کوردستان زیاتر بچێتە پێشەوە و پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ عێراق و دەرەوەش بەھێزتر بکات، بۆیە زۆر گرینگ بوو ئەم ھەڵبژاردنە بەسەرکەوتوویی و بێگرفت ئەنجامدرا، ڕێژەی بەشداریکردنی خەڵکیش لەو ھەڵبژاردنە زۆر بەرز بوو.

د.عەلی دۆڵەمەری گوتیشی: وڵاتی فەرەنسا یەکەم وڵات بوو، دوای ھەڵبژاردن پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە ھەرێمی کوردستان کرد، ھەمیشەش ھاوکار بووە و ھاوکار دەبن بۆ ھەرێمی کوردستان، ئەوان بەردەوام پەیوەندییان لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت، بۆ پارتیش باشە پەیوەندییەکان لەگەڵ فەرەنسا بەھێزتر بکات، چونکە فەرەنسا ئامانجی ئەوەیە بەزووترین کات کابینەی ١٠یەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکبێت، بۆ ئەوەی بتوانێت مافەکانی خۆی لە عێڕاق وەربگرێت.

دۆڵەمەری ڕوونیکردەوە: بۆ ئێمەش وەکو نوێنەرایەتییەکان لە دەرەوە پێکھێنانی کابینەی تازە زۆر باشە، تا بتوانین زیاتر پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتان بەهێز بکەین، چونکە ھەرێمی کوردستان تاکە ناوچەیە گرینگی بە دیموکراسییەت و مافی مرۆڤ دەدات، ئەگەر ھەڵبژاردن نەبێت دەبێتە گرفت، چونکە ھەرێمی کوردستان زۆر گرینگە بۆ وڵاتان، لە هەموویشی گرینگتر: "ڕێگە نەدرا ئەو پێکەوەژیانەی ھەیە تێکبدرێت"، بۆیە ئەم ھەڵبژاردنە ھەنگاوێکی گرینگ بوو بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە ئاستی نێودەوڵەتی زیاتر بچێتە پێشەوە.
بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عەزیز مستەفا خۆشناو) دەکات

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 23:11:49

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (عەزیز مستەفا خۆشناو) پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 

حکومەتی هەرێم بەو مەرجە پشتگیری لە سەرژمێریی دانیشتووان دەکات

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 20:11:12

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی نۆڤێمبەری 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 

مەخموری: پێشنیاری سەرۆک بارزانی داواکاری و خواستی ھەموو خەڵکی کوردستانە

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 19:11:29

ھەولێر-KDP.info- سکرتێری گشتی  یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، گوتی: ئێمە پشتگیری لە پێشنیاری سەرۆک بارزانی دەکەین بۆ ئەوەی لەدوای ھەڵبژاردن سەرجەم دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان یەکبخرێن و حکوومەتیش دەسەڵاتی لەسەر ھەموو ھەرێمی کوردستان ھەبێت.

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 19:11:30

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیتچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

سەرۆکی حکوومەت لە فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داھات بەڵێنی خۆی بەجێ گەیاند

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 18:11:39

ھەولێر -KDP.info- لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٤٥٠ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ١٧ملیار دۆلار لە تەواوی سێکتەرەکان مۆڵەتیان پێ دراوە، بەشی زۆری پڕۆژەکان جێبەجێ کراون و ئێستا بەرھەم بۆ ناوخۆ و عێڕاق و دەرەوەش دەخەنە ڕوو، دەستەی وەبەرھێنانیش باس لەوە دەکات، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڵێنی خۆی لە فرەچەشنکردنی داھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان بەجێ گەیاندووە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact