ھەولێر-KDP.info- پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی هەڵبژاردنی (کێمی بەیدانۆک) بە سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، پیرۆزبایی لە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا دەکات و دهڵێت، پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی پارێزگاران، پەیوەندییەکی لەمێژینەی بەهێزیان هەیە".
دەقی پەیامەكەی پارتی دیموکراتی کوردستان:
(کێمی بەیدانۆک) وەکو سەرکردەی نوێی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا هەڵبژێردرا و بەم بۆنەیەوە پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی لێدەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی پارێزگاران، پەیوەندییەکی لەمێژینەی بەهێزیان هەیە و جێگای ئاماژەپێدانە لە قۆناغە جیاوازەکاندا پشتیوانی گەلی کوردستان بوون و لایەنی سەرەکی بوون لە بڕیاری ٦٨٨ی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بووە هۆکاری دامەزراندنی نەوای ئارام و پارێزگاری لە هەرێمی كوردستان.
پارتی دیموكراتی كوردستان جهخت دهكاتهوه لە هەماهەنگیی زیاتر بۆ پێکەوەکارکردن لەسەر بنەمای بەها هاوبەشەکان، کە خۆی لە ئاسایش و سەقامگیری و دیموکراسیەت و ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و سەروەریی یاسادا دەبینێتەوە.