Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 7 NOV 2024 06:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مه‌سروور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر نۆژەنكردنەوەی یاریگای شەهید فڕەنسۆ هەریری دا
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی لەسەر نۆژەنكردنەوەی یاریگای شەهید فڕەنسۆ هەریری دا، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمشەو، پارێزگاری هەولێر سەردانی یاریگاكەی كرد و وا بڕیارە لە قۆناغی یەكەمدا چیمەنی یاریگاكە بگۆڕدرێ و لە قۆناغەكانی داهاتووشدا تەواوی یاریگاكە نۆژەن بكرێتەوە.

ئەمشەو، 5ی 11ی 2024، پارێزگای هەولێر ڕایگه‌یاند، "دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای فەڕەنسۆ ھەریری، لە ماوەیەکی کەمدا وەک قۆناغی یەکەم دەست بە گۆڕینی چیمەنی یاریگاکە دەکرێت، ئەمشەو ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی یاریگای شەهید فەڕەنسۆ هەریری کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ ڕاهێنەری یانەی هەولێر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و یاریزانانی یانەکە، بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی گۆڕینی چیمەنی یاریگاکە کرد وەک قۆناغی یەکەم، کە چاوەڕێ دەکرێت لەم نزیکانە دەستی پێبکرێت."

ئاماژەی بەوەش داوە، كە "پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەست خۆشی لە یاریزانان و ڕاهێنەر و سەرۆکی یانە و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، دڵخۆشی خۆی بەدەرنجامەکانی یانەی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق نیشاندا و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن و هەموو پاڵپشتی و هاوکارییەکی خۆشی بۆ سەرکەوتنی یانەکە دووپاتکردەوە."

بۆ وەبیرهێنانەوە، باسی لەوەش كردووە، كە "یاریگای شەھید فەڕەنسۆ ھەریری یاریگایەکی نێودەوڵەتی یانەی ھەولێرە و بە دووەم گەورەترین یاریگای وەرزشی دادەنرێت لە عێراق، لە ساڵی 1956 لەگەڵ دروستبوونی یانەی ھەولێر دروستکراوە و لە کۆتایی ساڵی 2001 بەناوی شەھید "فەڕەنسۆ ھەریری" کراوە، لە ساڵی 2009 بووەتە یاریگایەکی نێودەوڵەتی، ئێستاش ئەو یاریگایە بووەتە بەشێکی دیار و بەرچاو لە مێژووی ھەولێر و جێی شانازی ھەموو وەرزشوان و وەرزش دۆستانە."




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عەزیز مستەفا خۆشناو) دەکات

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 23:11:49

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (عەزیز مستەفا خۆشناو) پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 

حکومەتی هەرێم بەو مەرجە پشتگیری لە سەرژمێریی دانیشتووان دەکات

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 20:11:12

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی نۆڤێمبەری 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 

مەخموری: پێشنیاری سەرۆک بارزانی داواکاری و خواستی ھەموو خەڵکی کوردستانە

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 19:11:29

ھەولێر-KDP.info- سکرتێری گشتی  یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، گوتی: ئێمە پشتگیری لە پێشنیاری سەرۆک بارزانی دەکەین بۆ ئەوەی لەدوای ھەڵبژاردن سەرجەم دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان یەکبخرێن و حکوومەتیش دەسەڵاتی لەسەر ھەموو ھەرێمی کوردستان ھەبێت.

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 19:11:30

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیتچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

سەرۆکی حکوومەت لە فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داھات بەڵێنی خۆی بەجێ گەیاند

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 18:11:39

ھەولێر -KDP.info- لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٤٥٠ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ١٧ملیار دۆلار لە تەواوی سێکتەرەکان مۆڵەتیان پێ دراوە، بەشی زۆری پڕۆژەکان جێبەجێ کراون و ئێستا بەرھەم بۆ ناوخۆ و عێڕاق و دەرەوەش دەخەنە ڕوو، دەستەی وەبەرھێنانیش باس لەوە دەکات، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڵێنی خۆی لە فرەچەشنکردنی داھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان بەجێ گەیاندووە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact