هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر باسی ئه‌وه ده‌كات كه 700 بۆ 750 هه‌زار ته‌ن میوه و سه‌وزه‌واتیان ڕەوانه‌ی بازاره‌كانی ناوخۆی عێراق كردووه و 36 هه‌زار پشتگیریشیان بۆ جووتیارانی كوردستان كردووه، بۆ ڕەوانەکردنی به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ "عێڕاق، ئیماڕات، قه‌ته‌ڕ و سوریا و ئه‌فریقا و ئه‌ورووپا.
هێمن سه‌ید موراد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئێمه دوو شێواز هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵیمان بۆ بازاڕه‌كانی ناوخۆی عێڕاق و ده‌ره‌وه هەیە، ئه‌مساڵ 36هه‌زار پشتگیریمان داوه‌ته جووتیاران، نیزیكه‌ی 700 تا 750 هه‌زار ته‌ن سه‌وزه و میوه‌مان ڕەوانه‌ی بازاڕه‌كانی عێڕاق كردووه، پشتگیرییه‌كان دەچنە چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌یه له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی عێڕاق کراوە، بۆ به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی جووتیارانی كوردستان له عێڕاق.
هێمن سه‌ید موراد گوتیشی: ئێمه هه‌نارده‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی باشمان بۆ وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌ورووپا و ئه‌فریقا هەبووە، خۆی له به‌رهه‌مه‌كانی هه‌نار، هه‌نگوین، په‌تاته، دۆشاوی ته‌ماته و چه‌ندین به‌رهه‌می تر ده‌بینێته‌وه، ئه‌مساڵ 6 هه‌زار ته‌ن په‌تاته‌مان ڕه‌وانه‌ی ئیمارات كردووه، قه‌ته‌ڕیش داوای كردووه، هه‌روه‌ها 100 ته‌نمان ڕه‌وانه‌ی باشووری ئه‌فریقا كرد، 250 ته‌نمان بۆ سوریا ناردووه، به‌رهه‌می كوردستان هه‌م له‌ڕووی كوالێتی و هه‌م له‌ڕووی نرخه‌وه توانیویه‌تی بە خواستی زۆرەوە ركابه‌ری به‌رهه‌می وڵاتانی دی بكات.
سه‌لاح جه‌لال