Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 7 NOV 2024 05:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئومێد سەباح نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی لە بەغدا بۆ ئەو كارە ڕاسپارد
| KDP.info


هه‌ولێر‌-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوێک نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی لە بەغدا ڕاسپاردووە، چاوپێککەوتنێک لە نێوان  ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە و وەزیری دارایی فیدراڵ ڕێک بخات.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە بۆ داواکردن لە حکوومەتی فیدراڵ بۆ هێنانە کایەیی پلەی وەزیفی و دابینکردنی تەرخانکراوی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 لە چوارچێوەی "خشتەی هێزی کاری هەرێم" لە یاسای بودجەی گشتیی عێراقی فیدراڵ ژمارە 13ـی ساڵی 2023 بۆ ئەو کەسانەی مافی دامەزراندنیان هەیە.

هەروەها یاسای بەکارخستنی دەرچووە یەکەمەکان ژمارە 67ـی ساڵی 2017 کە بەنووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ژمارە18616 لە ناو3ی ئەوانەی ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە ئامادە کراون و تۆماری بایۆمەتریشیان کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، "ڕەزامەندیی لەسەر بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی وەزارەت و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لە هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی هەمان ئەو مەرج و وپێداویستی و پێوەر و ڕێکارە یاساییانەی کە لە حکوومەتی فیدراڵ بۆ ئەم بابەت جێبەجێ دەکرێت سەرەڕای هەبوونی سەرجەم مەرج و پێداویستییە گشتیی و تایبەتییەکان، لەگەڵ تێچووی بە هەمیشەکردنی فەرمانبەرانی گرێ بەست بە گوێرەی بڕیاری تەرخانکراوی ئێستا کە لە وەزارەتیی دارایی فیدارڵ پەسەند کراوە، وەک تەرخانکراوی داوای میلاکی فەرمانبەرانی گرێبەست."




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عەزیز مستەفا خۆشناو) دەکات

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 23:11:49

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (عەزیز مستەفا خۆشناو) پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 

حکومەتی هەرێم بەو مەرجە پشتگیری لە سەرژمێریی دانیشتووان دەکات

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 20:11:12

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی نۆڤێمبەری 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 

مەخموری: پێشنیاری سەرۆک بارزانی داواکاری و خواستی ھەموو خەڵکی کوردستانە

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 19:11:29

ھەولێر-KDP.info- سکرتێری گشتی  یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، گوتی: ئێمە پشتگیری لە پێشنیاری سەرۆک بارزانی دەکەین بۆ ئەوەی لەدوای ھەڵبژاردن سەرجەم دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان یەکبخرێن و حکوومەتیش دەسەڵاتی لەسەر ھەموو ھەرێمی کوردستان ھەبێت.

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 19:11:30

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیتچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

سەرۆکی حکوومەت لە فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داھات بەڵێنی خۆی بەجێ گەیاند

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 18:11:39

ھەولێر -KDP.info- لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٤٥٠ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ١٧ملیار دۆلار لە تەواوی سێکتەرەکان مۆڵەتیان پێ دراوە، بەشی زۆری پڕۆژەکان جێبەجێ کراون و ئێستا بەرھەم بۆ ناوخۆ و عێڕاق و دەرەوەش دەخەنە ڕوو، دەستەی وەبەرھێنانیش باس لەوە دەکات، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڵێنی خۆی لە فرەچەشنکردنی داھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان بەجێ گەیاندووە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact