Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 7 NOV 2024 05:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بۆ KDP: ئەو ھەوڵانەی دەدرێن شکست دەھێنن
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەی ھەژماری من زۆر لە تەوتین فراوانترە و ھیچ گرفتێکی تەکنیکی و یاسایی نییە. دەشڵێ، ئەوەی دەکرێت تەنیا بۆ مەبەستی سیاسی و تێکدانە، ئەگەرنا حکوومەتی عێراق ھاوشێوەی بانکەکانی دیکە مامەڵە لەگەڵ بانکەکانی ھەژماری من دەکات، بۆیە پرۆسەکە تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا په‌یوه‌ست به‌ (ھەژماری من) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیوکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پڕۆژەی ھەژماری من، لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستاندایە و زۆریش لە تەوتین فراوانتر و دەوڵەمەندترە و فەرمانبەرانیش زیاتر سوودی لێ وەردەگرن، ئەو بانکانەش کە لەو پڕۆژەیەدا ھەن، ھەمووی لە بانکی ناوەندی تۆمار کراون و عێراقیش بەو پڕۆژەیە ڕازییە و ھیچ گرفتێکی نییە، بۆیە پرۆسەی تۆمارکردنی فەرمانبەرانیش لەو پڕۆژەیە بەردەوامە و فەرمانبەرێکی زۆر خۆیان تۆمار کردووە و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش سوورە لەسەر ئەوەی کارکردن لەسەر پڕۆژەکە تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.

سەبری گوتیشی: جێگەی داخە لایەنێکی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق بە ھاوکاریی ھەندێک پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردووەتەوە، بۆ ئەوەی ھەژماری من نەمێنێت و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان تەوتین بکرێن، کە ئەمەیان ھیچ بەرژەوەندیی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێمی تێدا نییە و ئەوەی دەکرێت بۆ مەبەستی سیاسییە، ئەگەرنا پڕۆژەی ھەژماری من، پڕۆژەیەکی زۆر گرنگە و دانپێدانراویشە، بۆیە ئەو ھەوڵانەی دەدرێن بۆ دژایەتیکردنی ئەو پڕۆژەیە، شکست دەھێنن، لەبەر ئەوەی دیارە ئامانجی دژایەتیکردنی پڕۆژەکە بۆ لاوازکردنی ھەرێمی کوردستانە، کە ئەمەش بە ھیچ جۆرێک مایەی قبووڵکردن نییە.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەشڵێ: هەژماری من لە ڕووی یاسایی و تەکنیکییەوە ھیچ گرفتێکی نییە، بەڵام ئەوان مەبەستیان تێکدانە، چونکە لە ھەڵبژاردندا نەیانتوانی ئەوەی دەیانویست بە دەستی بێنن، ھاتوون دەیانەوێت بە ھەر جۆرێک بێت دژایەتیی ھەرێمی کوردستان بکەن.

ناوبراو جەختیشی کردەوە: ئەو بانکانەی لەو پڕۆژەیەدا بەشدارن، ھیچیان شەخسی نین و ھەموویان ئەو بانکانەن  کە حکوومەتی عێراق مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات و ھاوشێوەی بانکەکانی دیکە یاسایین، بۆیە ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە ئەو بانکانە شەخسین، ڕاست نییە و بانکی یاسایی و تۆمارکراون و حکوومەتی عێراق مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عەزیز مستەفا خۆشناو) دەکات

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 23:11:49

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (عەزیز مستەفا خۆشناو) پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 

حکومەتی هەرێم بەو مەرجە پشتگیری لە سەرژمێریی دانیشتووان دەکات

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 20:11:12

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی نۆڤێمبەری 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 

مەخموری: پێشنیاری سەرۆک بارزانی داواکاری و خواستی ھەموو خەڵکی کوردستانە

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 19:11:29

ھەولێر-KDP.info- سکرتێری گشتی  یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، گوتی: ئێمە پشتگیری لە پێشنیاری سەرۆک بارزانی دەکەین بۆ ئەوەی لەدوای ھەڵبژاردن سەرجەم دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان یەکبخرێن و حکوومەتیش دەسەڵاتی لەسەر ھەموو ھەرێمی کوردستان ھەبێت.

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 19:11:30

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیتچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

سەرۆکی حکوومەت لە فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داھات بەڵێنی خۆی بەجێ گەیاند

WEDNESDAY, 06 NOVEMBER 2024 18:11:39

ھەولێر -KDP.info- لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٤٥٠ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ١٧ملیار دۆلار لە تەواوی سێکتەرەکان مۆڵەتیان پێ دراوە، بەشی زۆری پڕۆژەکان جێبەجێ کراون و ئێستا بەرھەم بۆ ناوخۆ و عێڕاق و دەرەوەش دەخەنە ڕوو، دەستەی وەبەرھێنانیش باس لەوە دەکات، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڵێنی خۆی لە فرەچەشنکردنی داھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان بەجێ گەیاندووە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact