هه‌ولێر -KDP.info- به‌رپرسی لقی 24ی پارتی زانیاری دا کە: ته‌نیا مه‌رجی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ "یه‌ك حكوومه‌ت و یه‌ك په‌رله‌مانە.. ده‌شڵێت: ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندبكرێن یه‌كڕاست پارتی ده‌ست به سه‌ردانه‌كانی ده‌كات.
ڕزگار ئه‌نوه‌ر، به‌رپرسی لقی 24ی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: پارتی هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته‌ی نییه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م، به‌ڵام وه‌ك سه‌رۆك بارزانی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو فه‌رمووی "یه‌ك حكوومه‌ت و یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه داواكاریی پارتییه"، پارتی چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان ده‌ست به سه‌ردانه‌كانمان ده‌كه‌ین.
به‌رپرسی لقی 24ی پارتی دەشڵێت: كاتی ڕاگه‌یاندنی كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاستی دانوستانه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانین كاتی ڕاگه‌یاندنی كابینه‌ی ده‌یه‌م ئاشكرا بكه‌ین، به‌ڵام حكوومه‌ت هه‌ر پێكدێت و ده‌كه‌وێته كار.
ڕزگار ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: هه‌ست ده‌كه‌ین كه‌شی سیاسی به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌چێت و دۆخی بانگه‌شه خه‌ریكه كاڵ ده‌بێته‌وه و كه‌شێكی نوێ دێته ئاراوه، پێشبینی ده‌كه‌ین تا چه‌ند ڕۆژی داهاتوو گۆڕانكاری ڕووبدات، مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی له كاتی بانگه‌شه روویدا به هه‌مان نه‌فه‌س به‌رده‌وامی هه‌بێت.
قائید میرۆ