هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئاشكرای کرد، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كۆده‌بێته‌وه و لیژنه‌یه‌ك بۆ سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان پێك دێت. ده‌شڵێ، پارتی سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات.
د. ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندێكی پارتی سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات، سه‌ردانه‌كەش بۆ ئاڵوگۆڕی بۆچوونی لایه‌نه‌كانه و دواتر بڕیار ده‌درێت، ده‌رگای پارتی به ڕووی هه‌موو لایه‌نه‌كاندا واڵایه، چونكه نیه‌تی سه‌ردانی پارتی هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه.
له‌باره‌ی سه‌ردانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، میرخان گوتی: سه‌ردانی یه‌كێتی و هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، بۆچوونی لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وەردەگرین.
ئاراس حه‌سۆ میرخان، ده‌شڵێت: ده‌مانه‌وێ یه‌ك حكوومه‌ت و یه‌ك په‌رله‌مان و یەک بڕیار هه‌بێت، دوای سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كان، پارتی كۆده‌بێته‌وه و بڕیاری خۆی ده‌دات.
په‌یوه‌ست به كاتی سه‌ردانەکانی شاندی پارتی، د. ئاراس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كۆده‌بێته‌وه و ئه‌و لیژنه‌یه‌ی سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كات، دیاری ده‌كرێت و دواتر ده‌ست به سه‌ردانه‌كان ده‌كرێت، هیچ رۆژێك دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، پارتی ده‌ست به سه‌ردانه‌كانی ده‌كات.
قائید میرۆ