ھەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. ئاشتی هه‌ورامی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانییدا هاتووه، بۆ کۆچی دوایی د. ئاشتی هەورامی وه‌زیرى پێشووى سامانه سروشتییه‌كانى حكوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى خۆم ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، خواى مه‌زن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌واییش بە هەمووان ببەخشێت.