ھەولێر-KDP.info- پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییهات و پارتی دیموكراتی كوردستان براوه و سه‌ركه‌وتووی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بوو و توانی زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكات.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه نافه‌رمییه‌كان، پارتی له هه‌ولێر زیاتر له300 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، و به جیاوازییه‌كی زۆر له‌پێش هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌وه دێت، هه‌روه‌ها پارتی له دهۆكیش توانی سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن تۆمار بكات و نزیكه‌ی 350 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت و دهۆك بووه قه‌ڵایه‌كی به‌هێزتری پارتی، له پارێزگه‌ی سلێمانیش سه‌ره‌ڕای فشار و ئاسته‌نگه‌كان، پارتی توانی زیاتر له 50 هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و له پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش پارتی ده‌نگێكی زۆری به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ر به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌ركه‌وتنی مه‌زنی پارتی دیموكراتی كوردستان، هاووڵاتییان شه‌وی رابردوو تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ ئاهه‌نگیان گێڕا و خۆشیان ده‌ربڕی.
دوێنێ به‌یانی كاتژمێر 7، ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕووی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه و تا كاتژمێر شه‌شی ئێواره به‌رده‌وام بوو، بە گوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆن، 2 ملیۆن و 683 هەزار و618 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.