Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 22 OCT 2024 05:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی سوپرایزی دەبێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەگوێرەی راپرسی و  لێدوانی بەشی ھەڵبژاردنی رێکخستنی پارێزگای دھۆک-پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی لە پارێزگای دھۆک سوپرایزی دەبێت. ھاوکات لە کۆی پرۆسەکەدا پارتی سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەھێنێت.

ئەمڕۆ لە دەنگدانی گشتیدا بەگوێرەی راپرسییەکان لەگەڵ ئەو ھاوڵاتیانەی دەنگیان داوە، پارتی متمانەی سەرووی 40%ی دەنگدەران بەدەست دەهێنێت. پارتی جارێکی دیکە بەگوێرەی ئامادەکارییەکان و ئەنجامی نافەرمیی دەنگدانی تایبەت و، ئەو متمانەیەی کە جەماوەری پارتی بە کارنامەی پارتی ھەیەتی، سوپرایزی دەبێت.

خالید ئەحمەد بەرپرسی ھەڵبژاردنی بەشی رێکخستنی پارێزگای دھۆک-پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، بە گوێرەی ئەو بەشدارییەی جەماوەرەی پارتی لە دەنگداندا، پارتی سوپرایزی  لە دھۆک دەبێت و بەلایەنی کەمەوە ٢٠ کورسی بەدەستدەھێنێت.

ھاوکات بەپێی راپرسییەکان بۆ دەنگدانی گشتی، پارتی سەرووی زیاتر لە ٤٠٪ی دەنگەکان لە تەواوی ھەرێمی کوردستان مسۆگەر دەکات. ھاووڵاتی جێگر وەحید، کە ئەمڕۆ دەنگی لە بەحرکە داوە، دەڵێت: دڵخۆشین و  ئومێدمان ھەیە کە  پارتی سەرووی ٤٠٪ی متمانەی دەنگدەران بەدەستدەھێنێت.

ھاووڵاتیان لە راپرسییەکاندا کە دەنگیان بە پارتی داوە، بە ئاوەدانی و سەقامگیری و بەرگریی پارتی، دڵنیایی بۆ داھاتوو دووپاتدەکەنەوە، ئەمەش وای کردووە کە پارتی لەنێو جەماوەردا پشتیوانی بەرفراوانتر بێت، وەک ھەمیشە جێگەی دڵنیایی و ئومێدی داھاتووی خەڵکە.

  ئەمڕۆ بەرپرسانی باڵای پارتی لە کاتی دەنگداندا جەختیان لە دیموکراسی و کەشێکی ئارام و سەرکەوتنی کوردستان کردەوە لەم پرۆسەیەدا، ئەمەش پێشوەختە متمانەیەکی گرینگە کە دوای ھەڵبژاردن ھەرێمی کوردستان بەرەو قۆناغێکی گرینگتر بۆ بەھێزکردنی پێگەی ھەرێم ھەنگاو دەنێت.

ھاووڵاتی، ئالان مزووری کە ئەمڕۆ لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان دەنگی داوە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەڵێت: متمانەی پێشوەختەی ئێمە لەسەر سەرکەوتنی پارتی و ھاووڵاتیان لەبەر چەند ھۆکارێکە: 

بابەتەکە بریتییە لە پارێزگاری و سەقامگیریی ھەرێم، خزمەتگوزاری و سەرجەم سێکتەرەکان، کە ئێمەی ھاووڵاتی بەردەوام خۆمان لەو کارانەدا دەبینینەوە کە پارتی ئەنجامی دەدات، ئەمیش ئەو متمانە پشتڕاست دەکاتەوە کە دەڵێن، پارتی جێگەی متمانەی سەرووی ٤٠٪ی ھاووڵاتیانی ھەرێم دەبێت لەم ھەڵبژاردنەشدا.

 ئەم متمانەیەی ھاووڵاتیان بە پارتی، کە راپرسییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە، هەنگاوی کردەیی و کاریگەری پارتییە لەسەر گەشەسەندن و چاکسازی و ھیوای داھاتوویان بە داھاتووی خۆیان لە چوارچێوەی ھەنگاوەکانی پارتی دا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ژیان و گەشەی زیاتری ھەرێم لە ڕووی ئاوەدانی و بەھێزی پێگەی لە ئاستی نێودەوڵەتیی دا.

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (شێخ ڕەشید چۆمانی) دەکات

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 20:10:06

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (شێخ ڕەشید چۆمانی) دەکات.

 
ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 18:10:44

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی کۆتایی ھاتن و سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.

بەپەلە…پارتی لە ھەڵەبجە سەرکەوت

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 18:10:58

ھەڵەبجە-KDP.info- بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردن، پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە کورسییەکی لە کۆی سێ کورسی پارێزگاکە بەدەستھێنا.

کۆمسیۆن: سەرکەوتنی پارتی راگەیاند…"ھەنگاوێکی گەورەتر بەرەو پێشەوە"

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 18:10:52

ھەولێر-KDP.info-   لە هەڵبژاردنێکدا کە وەک نیشانەیەکی بەهێزی بەردەوامی دیموکراسی لە ناوچەیەکی هەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینرێت، پارتی دیموکراتی کوردستان بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی کۆمسیۆن، زیاتر لە ھەشت سەد و نۆ  ھەزار دەنگی بەدەستھێنا، (٨٠٩١٩٧) لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان. ئەم سەرکەوتنە، هیوای بۆ پێشکەوتنی زیاتر لە هەرێمی کوردستان زیندوو کردەوە.

د.دلاوەر ئاژگەیی: ئەم ھەڵبژاردنە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەی ھەرێمی کوردستان بەھێزتر دەکات

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 16:10:18

یەکێتی ئەورووپا -KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا گوتی: ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێگەی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەھێزتر دەکات، بۆ ئێمەش گرینگە و دەتوانین پەیوەندی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان زیاتر بۆ پێشەوە ببەین، بە تایبەتیش بۆ پارتی دیموکراتی کوردسان سەرکەوتنێکی گەورەیە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact