Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 22 OCT 2024 05:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی عێراق: ئەنجامەکان بە سەرکەوتوویی نێردرا بۆ بەغدا
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی عێراق دەڵێت: ئەم هەڵبژاردنە بە شێوەیەکی زۆر سەرکەوتوو بەڕێوە چوو و ئامێرەکانیش بە شێوەیەکی باش کاریان کرد. گوتیشی: سکاڵا تۆمار کراوە، بەڵام تا ئێستا ڕێژەکە دیار نییە کە چەندە.

هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژانەمەوانیدا، ڕایگەیاند: پرۆسەی دەنگدان بە شێوەیه‌کی زۆر سەرکەوتوو بەڕێوەچوو، هەروەها ئەنجامەکان بە سەرکەوتوویی نێردرا بۆ بەغدا و هیچ کێشە و گرفتێکمان نەبوو.

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی عێراق، ئاماژەی بەوە دا، ئەم هەڵبژاردنە زۆر بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، هەروەها ئامێرەکانیش بە شێوەیه‌کی باش کاریان دەکرد و کێشەیان نەبوو.

باسی لەوە شکرد، نزیکەی سێ هەزار و 750 چاودێری نێودەوڵەتی و هەزار و 928 چاودێری ناوخۆیش ئامادەبوون لە هەموو بنکەکانی دەنگدان. نەبەر عومەر، گوتی: سکاڵا تۆمار کراوە، بەڵام تا ئێستا ڕێژەکە دیار نییە چەندە.

لەبارەی کێشەی پەنجەی مۆر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی عێراق، ڕوونیکردەوە، دوو جۆر کێشەی پەنجەمۆر هەیە. یەکەمیان؛ کارتی دەنگدان پەنجەمۆری تێدا نەبێت. دووەمیان؛ پەنجەمۆر هەیە لە ناو کارتەکە بەڵام لە ڕۆژی هەڵبژاردن کەسەکە بەهۆی نەخۆشیەوە یان زامدار بوونی پەنجەی، پەنجەمۆرەکەی ناخوێنێتەوە.

هاوکات داواکارە لە هاووڵاتییان، کە گرنگی بە پەنجەیان بدەن و تا کاتی دەنگدان، چونکە ئەگەر پەنجەمۆریان نەخوێنێتەوە ناتوانن دەنگ بدەن.

لای خۆیەوە دکتۆر ئەیسەر، گوتەبێژی کۆمیسیۆن، ڕێژەی بەشداربووانی لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق ڕاگەیاند و بەم شێوەیە بوون:

دهۆک: 98% 

هەولێر: 97% 

سلێمانی: 97% 

هەڵەبجە: 96% 

کەرکووک: 56% 

نەینەوا: 43%

دیالە: 62% 

بەغدا کەرخ: 79% 

بەغدا ڕەسافە: 60%

سەڵاحەددین: 54%

ئەنبار: 8%

واست: 4% 

ناوبراو ئاشکرای کرد، لە کۆی 215 هەزار و 560 دەنگدەری تایبەت، 208 هەزار و 521 کەس دەنگیان داوە، رێژەی گشتی بەشداریکردن لە دەنگدان %97 بوو.

کاتژمێر 7ـی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 18ـی تشرینی یەکەمی 2024، پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ كرد و تاکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (شێخ ڕەشید چۆمانی) دەکات

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 20:10:06

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (شێخ ڕەشید چۆمانی) دەکات.

 
ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 18:10:44

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی کۆتایی ھاتن و سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.

بەپەلە…پارتی لە ھەڵەبجە سەرکەوت

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 18:10:58

ھەڵەبجە-KDP.info- بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردن، پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵەبجە کورسییەکی لە کۆی سێ کورسی پارێزگاکە بەدەستھێنا.

کۆمسیۆن: سەرکەوتنی پارتی راگەیاند…"ھەنگاوێکی گەورەتر بەرەو پێشەوە"

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 18:10:52

ھەولێر-KDP.info-   لە هەڵبژاردنێکدا کە وەک نیشانەیەکی بەهێزی بەردەوامی دیموکراسی لە ناوچەیەکی هەستیاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینرێت، پارتی دیموکراتی کوردستان بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی کۆمسیۆن، زیاتر لە ھەشت سەد و نۆ  ھەزار دەنگی بەدەستھێنا، (٨٠٩١٩٧) لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان. ئەم سەرکەوتنە، هیوای بۆ پێشکەوتنی زیاتر لە هەرێمی کوردستان زیندوو کردەوە.

د.دلاوەر ئاژگەیی: ئەم ھەڵبژاردنە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەی ھەرێمی کوردستان بەھێزتر دەکات

MONDAY, 21 OCTOBER 2024 16:10:18

یەکێتی ئەورووپا -KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا گوتی: ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێگەی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەھێزتر دەکات، بۆ ئێمەش گرینگە و دەتوانین پەیوەندی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان زیاتر بۆ پێشەوە ببەین، بە تایبەتیش بۆ پارتی دیموکراتی کوردسان سەرکەوتنێکی گەورەیە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact