سەلام عەبدوڵڵا
له پیلانێكی پێشوه‌خته‌ی پلان بۆ داڕێژراودا، به ئاگاداری و هاوكاریی لایه‌نێكی سیاسی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) به ئیمزای 38 له ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یان له شانزده‌ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری ڕاده‌ستی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كرا كه به كردار له سه‌دا په‌نجای هه‌موو خاكی هه‌رێم بوو له پێناو هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی بێ ئه‌رزشدا كه هه‌ندێك له‌و به حساب ده‌ستكه‌وتانه هه‌ر هه‌مووی درۆی سه‌ركاغه‌ز بوو بۆیان گه‌ر مرۆڤ له ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی به‌شێك له سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یان چاوبپۆشێت. لێره‌دا جێی خۆیه‌تی كه ئاماژه‌یه به‌و ڕاستییه‌ش بده‌ین كه هه‌ندێك له سه‌ركرده دیار و سه‌ربازییه‌كانی خۆشیان ئاگاداری ئه‌و پیلانه نه‌بوون و خۆشیان ئه‌و ڕاستیه‌یان له‌سه‌ر شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن و به نامه و نووسین خسته‌ڕوو.
جێبه‌جێكردنی ئه‌م پیلانه‌ش دوای ڕیفراندۆمی 25ی ئه‌یلوولی 2017 بوو كه سوپای عێراقی و هاوكارانی له حه‌شدی شه‌عبی كردیانه پاساوی ئه‌و هێرشه و داگیركردنی كه‌ركووك و ده‌ورووبه‌ری كه له ده‌ستووری عێراقیدا پاش ڕووخانی ڕژێم خاڵی 140 بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ی به كێشه له‌سه‌ر ناوزه‌دكرابوو، بۆ دیاری كرابوو.
دیاره ئه‌مانه‌ی به‌شدار و هاوكاری ئه‌و پیلانه قێزه‌ونه بوون هیچ پاساوێك نادۆزنه‌وه جگه له‌وه‌ی كه به حسابی خۆیان ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكراتیان له‌و ناوچانه پێ لاواز و ده‌رپه‌ڕاندووه كه ئه‌وه‌ش ده‌گاته پله‌ی خیانه‌ت له خاك و نه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و خاكه‌ی ڕاده‌ستی ئه‌وان كرا مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه خاكی كورد بوون و ته‌نانه‌ت ئه‌تڵه‌سی عوسمانیش دان به‌و ڕاستیانه‌دا ده‌نێ، چونكه خاكی كوردستان سنووری شاخه‌كانی حه‌مرینه و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه مێژووییه‌كان سه‌لماندوویه‌تی و جێی مشت و مڕ نییه.
حكوومه‌تی عێراقی ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌و به‌شدارییه‌ی یه‌كێتیی به‌رز نرخاند و له زاری (مالیكی) و (عامری) و (عه‌بادی) له شاشه‌كانه‌وه زوو زوو دووباره‌یان ده‌كرده‌وه و ستایشی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وانی ده‌كرد. ئه‌وه‌تا ئێستاش كه پارێزگارێكی كوردیان بۆ چه‌ند مانگێك له‌و پارێزگایه بۆ دانراوه ئه‌ویش به قسه‌ی (خه‌زعه‌لی) و (ڕه‌یان كلدانی) له پای ئه‌وه‌بووه كه دانیان ناوه به‌وه‌ی كه‌ركووك سه‌ر به هه‌رێم نییه و ئاڵای كوردستان له‌و شاره ده‌بێ قه‌ده‌غه بێت نابێ له‌و پارێزگایه هه‌ڵبدرێ و كه‌ركووكیش شارێكی كوردستانی نیه.
ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن هێزه جیاجیا عه‌ره‌بییه‌كانه و به ئاشكرا و به شانازییه‌وه ئاماژه‌ی پێده‌درێت.