زاخۆ-KDP.info- به بڕیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سنووری ئیداره‌ی زاخۆوه ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌كرێت و بڕیاره‌كه هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ده‌گرێته‌وه كه سوودمه‌ند نه‌بوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، گۆهدار شێخۆ سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، به بڕیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی چوارشه‌ممه ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران.
سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ گوتیشی: له قۆناغی یه‌كه‌مدا زه‌وی به شێوه‌ی تیروپشك به‌سه‌ر چوار هه‌زار و 747 فه‌رمانبه‌ری سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ دابه‌ش ده‌كرێت و له قۆناغی دووه‌میشدا به زیاتر له هه‌شت هه‌زار فه‌رمانبه‌ری تر ده‌درێت.