هه‌ولێر-KDP.info- له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز دڵشاد شهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سبه‌ى چوارشه‌ممه 2024/10/16 به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته ئه‌نقه‌ره و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى كۆمارى توركیا كۆده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌ردوولا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، بیروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.