سلێمانی-KDP.info- كه‌سایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌رانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، خه‌ڵك هان ده‌ده‌ن به ماف و ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵسن و ده‌نگ بده‌نه لیستێك، كه ده‌یه‌وێ وڵاته‌كه به‌رەو پێش ببات و نیشتمانێكی ئاوه‌دان و جوان بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك بنیات بنێت.
كه‌مال حه‌مه عه‌لی، كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵی ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور و بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی حه‌مه عه‌لی، له په‌یامێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕوو به خه‌ڵكی سلێمانی و شاره‌زوور رایگه‌یاند: ده‌ڤه‌ری شاره‌زوو و سلێمانی به گشتی زۆرترین وێرانكارییان تێدا كراوه له لایه‌ن رێژێمه داگیركه‌ره‌كانی كوردستانه‌وه، هه‌ر له راگواستن و كیمیابارانكردن و به‌سوتماككردنه‌وه تا سووتاندنی شار و گونده‌كان، ئێمه زۆر پێویستیمان به ده‌ستێكی ئه‌مین و وڵاتپارێز و نیشتمانپه‌روه‌ر و به‌رپرسیار هه‌یه، كه ده‌نگی بده‌ینێ، كاتێك هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كه‌ین له نێوان لایه‌نه‌كاندا، پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بینین كه دڵسۆزانه و زانستیانه خاوه‌ن پڕۆژه‌یه و ئه‌مه موجامه‌له نییه، جۆری حكومڕانیی پارتی دیاره بانگه‌شه‌یه‌كی مه‌عقول، جیهانبینییه‌كی كراوه و نیشتمانیی هه‌یه، بۆیه داوا ده‌كه‌م جه‌ماوه‌ری سنووره‌كه‌مان ده‌رفه‌ت بده‌نه پارتی و لیستی 190 بۆ ئه‌وه‌ی به‌رەو ئاینده‌یه‌كی باش و دڵنیایی بڕۆین له بواره جۆراوجۆره‌كاندا.
مامۆستا په‌خشان حه‌مه ره‌شید، به‌رپرسی رێكخراوی مامۆستایان، کە كه‌سایه‌تییەکی ناو شاری سلێمانییه، له ڕێی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتییه‌وه، په‌یامی خۆی ده‌گه‌یه‌نێ: داوا له خه‌ڵكی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ده‌كه‌م، ده‌نگ بده‌نه لیستی 190، رۆژی ده‌نگدان له‌سه‌ر سندووقی ده‌نگدان ئاماده بن و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن، كه لیستی ئاشتی و ئاوه‌دانی و خزمه‌ته به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی.
دەشڵێ: خه‌ڵكی ئازیزی شاری سلێمانی هه‌مووتان كه‌م و زۆر موعانات و ویست و داخوازی و گله‌ییتان هه‌یه، با پێكه‌وه شۆڕشێكی دیموكراتی له رێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ئه‌نجام بده‌ین و ئه‌و ده‌سته ناشاره‌زا و گه‌نده‌ڵ و بێباكانه كورت بكه‌ینه‌وه، كه شاری سلێمانییان به‌م دۆخه بردووه، سه‌یری هه‌ولێر و دهۆك بكه‌ن ئه‌و هه‌موو پڕۆژه و خزمه‌ته ببینن كه كراوه و ئێمه‌ش رۆژ به رۆژ شاره‌كه‌مان زیاتر دوا ده‌كه‌وێ، هه‌مان بودجه و پاره هاتووه‌ته سلێمانی كه‌س نازانێ بۆ كوێیان بردووه. كاتی هاتووه یارمه‌تیی پارتی بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی زۆرینه بهێنێت و له رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانییه‌وه و به هاوكاریكردنی حكوومه‌ت، خزمه‌ت و ئاوه‌دانی روو پێ بكه‌ینه شاره‌كه‌مان و له‌م ژاوه‌ژاوی سیاسی و میدیایی و بێ به‌رنامه‌یی و سه‌رگه‌ردانییه رزگارمان ببێت.
سه‌بریه ره‌سووڵ، كه‌سایه‌تییه‌كی سنووری شارباژێڕ و بنه‌ماڵه‌ی به‌ناوبانگی حاجی ره‌سووڵی حه‌مه جوان، له په‌یامێكدا روو به جه‌ماوه‌ری سلێمانی و شارباژێڕ رایگه‌یاند: ئێمه ده‌بێ به شێوازێكی زانستی و مه‌عریفی و كراوه و به دوور له ده‌مارگرژی بیر بكه‌ینه‌وه، مرۆڤ نابێ چاره‌نووسی خۆی بداته ده‌ستی قه‌ده‌ر و خەمسارد بێت، مرۆڤ له وڵاتی خۆیدا مافی هه‌یه و ئه‌ركی هه‌یه، ده‌بێ مافه‌كانی بناسێ، یه‌كێك له‌و مافانه به‌شداریی سیاسییه له رێگای دیموكراتیی نوێنه‌رایه‌تییه‌وه كه ده‌نگدانه، ئه‌و مافه نابێ به هه‌وەنته بخرێته خزمه‌تی لایه‌ن و كه‌سانێك كه به خراپه‌كاری و نه‌زانكاری و ململانێی ناسرووشی به‌كاری بێنن، ده‌نگی مرۆڤ كه‌سایه‌تیی مرۆڤه، ده‌بێ حورمه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تییه یاساییه دابنێین، ده‌نگدان ئه‌ركه، ئه‌ركه به‌رامبه‌ر نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان و دیاریكردنی رێڕه‌وی دروست بۆ ده‌سته‌به‌ری ژیانێكی ئاسووده بۆ خۆمان و نه‌وه‌كانی داهاتوومان، ناكرێ و مه‌نتقی نییه ئه‌و ده‌نگه به فیڕۆ بده‌ین و ئه‌و ئه‌ركه به ناڕاست جێبه‌جێ بكه‌ین، مرۆڤ بۆیه خواوه‌ند عه‌قڵی پێ داوه، چاك و خراپ لێك جیا بكاته‌وه، به‌راوردێكی عه‌قڵانی له نێوان پارتی و لایه‌نه‌كانی تر بكه‌ن، ده‌بینن كێ ده‌یه‌وێت كوردستان ببێته ناوه‌ندێكی به‌خته‌وه‌ری بۆ ژیان و كێش ده‌یه‌وێت به میزاج و كرده‌وه‌ی نادروست و سیاسه‌تی به‌تاڵ و بێهوده وڵاته‌كه به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببات، بۆیه داوا ده‌كه‌م خه‌ڵكی سنووری سلێمانی و شارباژێڕی لانكه‌ی شۆڕش و به‌رخودان، ده‌نگ بده‌نه لیستی ئاشتی و ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌یی و خۆڕاگری، كه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی قووڵی نیشتمانیی له پشته كه مرۆڤ ده‌به‌ستێته‌وه به خاك و گه‌له‌كه‌ی.
سه‌لاح جه‌لال