ھەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/10/15، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز د. محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و به‌رپرسى نوێى تیمى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یوونامى) كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌ڕێز ئه‌لحه‌سسان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركى یوونامى، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێزى، وێڕاى نیشاندانى خۆشحاڵى به سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاوكارییان له‌گه‌ڵ تیمى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق.
هه‌ردوولا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى پێكهاته‌كان، به‌تایبه‌تى ئێزدییه‌كانیان خسته به‌ر باس. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى هاوكاریى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى بۆ كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه تاقه چاره‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ته‌واوه‌تیى ده‌ستوور و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى عێراقه، هه‌روه‌ها باشكردنى دۆخى ئێزدییان و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى بۆ ناوچه‌كانیان و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانیان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان، به پێویست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.