سلێمانی-KDP.info- مامۆستایه‌كی زانكۆی سلێمانی ده‌ڵێ، ئه‌ركی نوخبه ئاكادیمی و رۆشنبیری و سیاسییه فیكرییه‌كانه، كه پشتیوانیی گوتاری وڵاتسازی و نیشتمانپه‌روه‌ری و فه‌رهه‌نگسازی و پڕۆژه‌سازیی پارتی بکەن، نه‌ك له به‌رامبه‌ر گوتاری پۆپۆلیستی و بێ به‌رنامه و بێ ئه‌ته‌كیه‌ت بێده‌نگ بن و كۆمه‌ڵگاكه بده‌نه ده‌ست قه‌ده‌رێكی ناڕوون، كه پۆپۆلیزم به‌ڕێوه‌ی ببات.
كوێستان له‌تیف، مامۆستای زانكۆی سلێمانی، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕوو به نوخبه ئاكادیمی و رووناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كوردستان و به تایبه‌ت شاری سلێمانی، رایگه‌یاند: له هه‌موو جیهاندا وایه كه ئاكادیمی و نوخبه و رووناكبیران كۆمه‌ڵگه و سیاسه‌ت ئاڕاسته ده‌كه‌ن له رووی فیكری و مه‌عریفییه‌وه، بۆیه نوخبه‌كانی سلێمانی له به‌رامبه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌دا به‌رپرسیاره‌تیی مێژووییان له‌سه‌ر شانه، كه كۆمه‌ڵگه له حاڵه‌تێكی په‌شۆكاوی و ئاڵۆزدا رێك بخه‌نه‌وه و ئاڕاسته‌ی گوتاری سیاسی و فیكریی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و میتۆد و شێوازێكی ئارام به‌رن و كۆمه‌ڵگه رێڕه‌وی مێژوویی دروستی خۆی وه‌رگرێ.
كوێستان له‌تیف هه‌روه‌ها گوتی: كاتێك دێینه سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی شێوازی بانگه‌شه و به‌راوردكاری ده‌كه‌ین له رووی ئه‌ته‌كیه‌ت و ماركێتینگ و جۆره‌كانی گوتاردان به رووی جه‌ماوه‌ردا، به‌داخه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن به شێوه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار و پۆپۆلیستی گوتار ده‌ده‌ن و بانگه‌شه ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر فۆڕمی مه‌عریفی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌م جۆره بانگه‌شه و گوتارانه واده‌كه‌ن خه‌ڵك بێ‌باك بێ به نیسبه‌ت پرسه چارهنووساسازهكانی خۆیه‌وه و ئه‌مه زیان له پرێستیجی دیموكراتیه‌ت و عه‌قڵانیه‌ت و پلۆرالیزم ده‌دات. ناكرێ تۆ حزب و لایه‌نێك بیت له ناو سیستمدا نه‌ك بوونت هه‌بێ، به‌ڵكو خۆت به‌شێك بیت له ده‌سه‌ڵات و سیستمه‌كه، به‌ڵام هاوار بكه‌یت بڵێی بیڕووخێنن و بیوه‌ستێنن و رایگرن و تێكی بده‌ن، ئه‌م جۆره په‌یامانه له رووی ده‌روونشیكاریی سیاسی و كۆمه‌ڵناسیی سیاسییه‌وه كاتێك سه‌یری ده‌كه‌یت و ههڵیدهسهنگێنی، به راستی په‌یامی مه‌ترسیدارن و ئاسایشی فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵك ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و وا له تاكی ئاسایی ده‌كات به ترس و تۆقینه‌وه بژی، جا ئا لێره‌دایه كه چینه نوخبه و رۆشنبیره‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه ئه‌ركی مێژوویی ده‌كه‌وێته سه‌رشان، ئه‌ویش ئه‌وەیه كه، خه‌ڵك به‌ره‌و ئه‌و گوتاره شارستانی و بونیاتنهرانهیه هان بده‌ن، كه بانگه‌شه‌ی بونیاتنان، ئارامیی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاری ده‌كات و رێڕه‌وی دروستی مێژوویی گرتووەته به‌ر.
ناوبراو ڕوونیشی دەکاتەوە: ئێمه له كورستان دوو جۆر بانگه‌شه ده‌بینین، كاتێك له رووی سیاسی و ئاكادیمی و ده‌روونشیكاریی سیساییهوه سه‌یر ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی شیاری بۆ ده‌كه‌ین، بانگه‌شه‌یه‌كی مه‌ند و له‌سه‌رخۆ و پرۆفیشناڵ و ئه‌مڕۆییی دیموكراتییانه ده‌بینین، كه هی پارتی دیموكراتی كوردستانه، هه‌ست ده‌كه‌یت كه سه‌ركرده‌كانی ئه‌م بانگه‌شه‌یه وه‌ك سه‌رۆكی وڵاتانی پێشكه‌وتووی خاوه‌ن ده‌یان ساڵ دیموكراتی گوتار ده‌ده‌ن، كاتێك سه‌یری بانگه‌شه‌كانی پارتی ده‌كه‌یت هه‌ست ده‌كه‌یت سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێكی یاسامه‌ند بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، گوتاره‌كانیان باسی وڵاتسازی و خه‌ڵكسالاری و پڕۆژه‌ی ستراتیژی خزمه‌تگوزاری ده‌كات، كه هه‌ر كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ به ویژدانێكی رووناكبیرییهوه ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی پارتی ده‌بینێ، ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ به رۆڵی مێژوویی خۆی هه‌ڵسێ، ده‌بێ پشتیوانی له‌و مه‌نهه‌ج و میتۆد و شێوازه بكات به راستی، چونكه ژیانی تێدا ده‌بینی، سیاسه‌ت و چاكه‌ی گشتیی تێدا ده‌بینی، فه‌زیله‌ت و ئه‌ته‌كیه‌ت و رێز و بیروباوه‌ڕی نیشتمانیی تێدا ده‌بینیت.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی سلێمانی هه‌روه‌ها گوتی: كاتێك شێوازی بانگه‌شه‌ی پارتی ده‌بینیت، ده‌زانی ئه‌م حزبه ده‌یه‌وێت پڕۆژه‌سازی و بونیاتنان و به‌خته‌وه‌ریی تاكی كورد بكاته فه‌رهه‌نگی سیاسی و دیموكراتی و فره‌یی و نیشتمانپارێزی، من ئه‌وه له خۆمه‌وه ناڵێم، بڕۆن گوتاری لایه‌نه‌كانی تری كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رن له ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ئاكادیمی له وڵاتێكی پێشكه‌وتوو بخه‌نه به‌ر تیشكی هه‌ڵسه‌نگاندنی عه‌قڵانی و زانستی، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و راستییه ئاشكرا ده‌بێت كه گوتاری پارتی دیموكراتی كوردستان و بانگه‌شه‌كانی، به 30 ساڵ له پێش هی لایه‌نه پۆپۆلیسته نابهرپرسهكاندایه، جاری وایه گوتاری وا ده‌بیستی له‌و ره‌وته پۆپۆلیستیانه به وازحی ره‌گه‌زی فاشیه‌تی تێدایه. بۆیه دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه نوخبه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی مێژووی ئێمه ئه‌ركێكی گرنگ و قورسی له‌سه‌ر شانه، كه پاڵپشتیی گوتاری ئارام و بانگه‌شه‌ی لۆژیكی و وڵاتسازی بكات، نه‌ك رووخاندن و تێكدان و سووتاندن و ههڵتهكاندن.
سه‌لاح جه‌لال