هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یانێكی بڵاوكرده‌وه تایبه‌ت به هێنانه‌كایه‌ی قه‌زای به‌حركه، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
وه‌زارتی ناوخۆ، به‌یانێكی بڵاو كرده‌وه كه واژۆی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی له‌سه‌ره و تێیدا هاتووه، ئاماژه به فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (316 له 30ی ئه‌یلولی 2024) و فه‌رمانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان/ سه‌رۆكوه‌زیران ژماره (4800 له 3ی ئۆكتۆبه‌ری 2024) و دوابه‌دوای نووسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به ژماره (22425 له 7ی ئابی 2024)، سه‌باره‌ت به هێنانه‌كایه‌ی قه‌زای به‌حركه، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و نووسراوی پارێزگای هه‌ولێر به ژماره (1915 له 15ی ته‌مموزی 2024) و ماده‌ی (بیست و شه‌شه‌م/ یه‌كه‌م) له یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ژماره سێی ساڵی 2009ی هه‌مواركراو و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێیان دراوه له یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به ژماره 6ی ساڵی 2009 و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی بڕیاردرا به:
یه‌كه‌م/ هێنانه‌كایه‌ی قه‌زای به‌حركه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر، به‌هه‌مان سنووری ئێستای ناحیه‌ی به‌حركه.
دووه‌م/ ئه‌م به‌یانه له رۆژی ده‌رچوونی فه‌رمانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 3ی ئۆكتۆبه‌ری 2024ه‌وه كاری پێده‌كرێ، بڵاو ده‌كرێته‌وه له ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان.
بەحركە كە بە ناوچەی بەرانەتی ناسراوە كەوتووەتە ناوچەیەكی تەخت بە دووری 10 كم لە باكووری شاری هەولێر، له ساڵی 2001 شاره‌وانی بووه و له ساڵی 2003 کراوه به ناحیه و سه‌ر به‌قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر و ئێستاش كراوه‌ته قه‌زا.