ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ ئێواره ئاهەنگێکی گەورەی جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە نێو یاریگای شەھید فەڕەنسۆ هه‌ریری لە هه‌ولێر، بۆ سەرخستنی لیستی 190ـی پارتی، بەڕێوە دەچێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی10ی2024، لە یاریگه‌ی نێودەوڵەتیی شه‌هید فەرەنسۆ هەریری لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەری به به‌شداری ده‌یان هه‌زار كه‌س ساز بكات.
پارتی دیموکراتی کوردستان، به دروشمی ئارامی و ئاوه‌دانی، پێكه‌وه‌یی و خۆڕاگری و به لیستی ژماره 190 له هه‌ڵبژاردنی خوولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداره.