ئاکرێ -KDP.info- لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ لە قەزای ئاکرێ ئاھەنگی ھاوسەرگیری بەکۆمەڵ بۆ ١١١ بوکوزاوا لە ئاکرێ و بەردەڕەش بەڕێوەچوو، تێیدا فەرماندە مەسنوڕ بارزانی گوتی: بۆ ئەوەی بەسەربەرزی بژین و دوژمن چاوشۆڕ بێت، پێویستە ھەموومان پێکەوە ٢٠/١٠ بچینە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین.
فەرماندە مەنسوڕ بارزانی، لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری بەکۆمەڵ لە ئاکرێ ڕایگەیاند: بەناوی سەرۆک بارزانی گەرمترین پیرۆزبایی لە بوکوزاوایەکان دەکەم و ھیوای ژیانێکی بەختەوەر و سەرفرازیان بۆ دەخوازم، ھیوادارم لە ژیانی خۆتان سەرکەوتووبن.
ئەمڕۆ ئاھەنگی ھاوسەرگیری ١١١ بوکوزاوا سازدەکەین، جێگای خۆشحاڵی و سەربەرزی منە وەکو پێشمەرگەیەک لەناو ئێوەم، ئەم پرۆسەیەش ساڵانە بەردەوام دەبێت، بۆیە وەکو برایەکی پێشمەرگە داواتان لێ دەکەم ئەگەر ئێوە منتان خۆش دەوێت با ڕۆژی ٢٠/١٠ ھەموومان پێکەوە بچینە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بەلیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین.
فەرماندە مەنسوڕ بارزانی گوتیشی: دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دەدەین بۆ ئەوەی ئاوەدانی بەردەوام بێت و بە سەربەرزی و سەرفرازی لەسەر خاکی خۆمان بژین، بۆ ئەوەی پێکەوەژیانی هەرە جوانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامی پێ بدەین، کە ھەموو جیھان چاوی لێیەتی و خەڵکێک چاوی بەو پێکەوەژیانە ھەڵنایەت، ئەگەر ئێمە دەست لەناو دەست ٢٠/١٠ بچینە سەر سندوقی دەنگدان دوژمن سەرشۆڕ دەبێت و ئێوەش ھەر سەربەرز دەبن.
دووبارە بەناوی سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە بوکوزاوایەکان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
بڵند ئیبراھیم