دھۆک -KDP.info- ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک لە پاڕکی نەورۆز بەرنامەی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لایەن یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەسەر خەڵکدا دابەش کرا.
زەری نەوزاد، کارگێڕی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک ھانی خەڵکی دەدەین بۆ ئەوەی دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، بە گشتی نزیکەی ٥ھەزار ئەندامی ھەر سێ ڕێکخراوی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەشداری ئەو چالاکییە دەکەن، لە ھەموو ناوچەکانی پارێزگای دھۆک بڵاو دەبینەوە و داوا لە ھەموو خەڵک دەکەین بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بکەن و دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی بدەن.
زەری نەوزاد گوتیشی: لەو چالاکییە بەرنامەی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەسەر خەڵکیدا دابەش دەکەین و داواشیان لێ دەکەین دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
ئەم چالاکییە لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، لە سەرەتا .. ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک دەستی پێ کرد.
بڵند ئیبراھیم