شێخان -KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان گوتی: بە فەرمانی سەرۆک بارزانی لەڕێگەی فەرماندە مەنسوڕ بارزانی ھاوکاری وەرزشی بەسەر ٣٥٥ تیپی وەرزشی میللیدا دابەش کرا و ٢٢ موەلیدەش بەسەر گوندەکاندا دابەش کرا، لەگەڵ دابینکردنی ٣٢٥ کورسی بۆ کەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت، ھاوکاری ٨٠ گەنجیش کرا کە بەنیازی ھاوسەرگیرین.
حەیدەر ساڵح، بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: چاومان لە گەنج و لاوانە ڕۆژی ٢٠ی ١٠ مێژووێکی دیکە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمار بکەن، بەناوی لقی پارتی سوپاسی فەرماندە مەنسوڕ بارزانی دەکەین کە ھاوکاری وەرزشی بەسەر ٣٥٥ تیمی وەرزشی میللی سنووری لقی ٢٠دا دابەش کرد، هەر ئەوەندەش نییە، ٢٢مۆلیدەیشی بەسەر ٢٢ گونددا دابەش کرد و موکێتی بۆ مزگەوت و کلێسا دابین کرد و ٣٢٥کورسیشی بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کرد، ٨٠ گەنجیش کە ھاوسەرگیری دەکەن لەسەر ئەرکی فەرماندە مەنسوڕ بارزانی زەماوەندیان بۆ ساز دەکرێت.
حەیدەر ساڵح گوتیشی: سەرۆک بارزانی فەرمانی کردووە ھاوکاری ئافرەتان و لاوان و ھەموو چینوتوێژەکان بکرێت، ماڵی بارزان خۆیان بە خاوەنی کوردان دەزانن، بۆیە ھاوکاریکردنی چینوتوێژەکان بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ فەرماندە مەنسوڕ بارزانی بەفەرمانی سەرۆک بارزانی لە میحوەری باعەدرێ ھاوکاری وەرزشی بەسەر سەرجەم تیپە میللییەکاندا دابەش کرد.
بڵند ئیبراھیم