Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 21 DEC 2024 17:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانی: پارتی قۆناغی ململانێی بەجێھێشتووە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەڵێت: لایەنەکانی دیکە ململانێ دەکەن بۆ ئەوەی تۆزێک بگەنە ئاستی پارتی، ئێمە وەکو پارتی قۆناغی ململانێمان بەجێھێشتووە، ئامانجی ئێمە زۆر لە ململانێ گەورەترە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە ھەڵمەتی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری ھەولێر گوتی: تەنھا ئەو کەسانەی خۆیان لە بەرپرسیارەتی دەدزنەوە بێ کەم و کوڕین، ئەوەی لای ئێمەی پارتی ئاشکرایە ئەوەیە بێ کەم و کورتی نین، ھەموو ئامانجی گەلی کوردستان بە شەو و ڕۆژێک نایەتە دی، دەزانین کەش و ھەوای کوردستان و پڕۆسەی سیاسی لەو کەش و ھەوایە ئاسان نەبووە، ئێمە بە بەرپرسیارەتی خۆمان دەزانین کەم و کوڕییەکانی کارکردنمان دەست نیشان بکەین، چارەی گونجاویان بۆ بدۆزینەوە، بەخۆماندا بچینەوە تا بزانین لە چ بوار و ئاستێک بە باشرین شێوە گۆڕانکاریی بکەین، چۆن بتوانین لە چەند ساڵی داھاتوو خزمەتی ھاووڵاتییان و نیشتمان و وڵاتەکەمان بەشێوەیەکی باشتر بکەین.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە دا، پاش ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١، سەرۆک بارزانی یەکەم کەس بوو لە شاری کۆیە داوای کرد و دەستپێشخەربوو بۆ ئەوەی لە ڕێگەی سندووقی دەنگدانەوە، حکوومڕانی لە ھەرێمی کوردستان یەکلایی بکرێتەوە، سەرۆکی پارتی بەردی بناغەی دیموکراسیەتی لە کوردستان دانا، لەو ساڵەوە تاکوو ئێستا خەرمانێکی گەورەمان لە دەستکەوت و ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی ھەل و مەرجی ژیان بۆ گەلەکەمان بەدەستھێناوە، ئێوە دەزانن و ئێمەش دەزانین ھەموو ئەو کار و پڕۆژانەی کە ھەیە بێ کەم و کوڕی نین، بەڵام گرنگ ئەوەیە دیسان لەو ھەڵبژاردنانەی لە پێشمانە، متمانە بە پارتی بدرێتەوە تا لە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەی ئابووری بەردەوام بێت.

نێچیرڤان بارزانی سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا، ئەرکی ئێوە و ئەندامانی پارتی تا ڕۆژی ھەڵبژاردن زۆر گەورەیە، دەبێت بەوپەڕی تواناوە ھەوڵ بدەن متمانەی نوێی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بۆ پارتی نوێ بکرێتەوە، ئێمە دەبێت شانازیی بەوە بکەین تا ئێستا بەدەستمان ھێناوە، متمانەی نوێ بە  پارتی، واتا گواستنەوەی کوردستان لە قۆناغی ئێستاوە بەرەو قۆناغێکی باشتر و ئاوەدانتر و ئاسوودەتر بۆ ھەموو گەلی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: لایەنەکانی دیکە ململانێ دەکەن بۆ ئەوەی تۆزێک بگەنە ئاستی پارتی، ئێمە وەکو پارتی قۆناغێکی ململانێمان بەجێھێشتووە، ئامانجی ئێمە زۆر لە ململانێ گەورەترە، ئامانجی ئێمە گواستنەوەی کوردستانە بۆ قۆناغێکی پێشکەوتووتری حکوومڕانی لە ھەموو ڕوویەکەوە، پێشەنگیی پارتی، واتا گرەنتی بەردەوامی سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیەی کە لەچوار ساڵی داھاتوودا لە پێشمانە، دەبێت دەستکەوتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ تاکوو ئێستا وەک چاوی خۆمان بیانپارێزین، دەڵێت: ئەرکی مێژوویی ئێمەی پارتی ئەوەیە ھیچ یەک لەو دەستکەوتانە لەدەست نەدەین و بە ویژدانەوە ئایندەی چوار ساڵی داھاتووی پێکھێنانی پەرلەمان و حکوومەت دیاریی بکەین.

نێچیرڤان بارزانی، جەختی لەوەش کردەوە، ھەرچی دەکەین، بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن دەبێت لەسەر بنەمای ڕێز بێت، بۆ ڕێبازەکەمان، بۆ شەھیدان، بۆ قوربانی و ئەرکی پاراستنی دەستکەوتەکانمان، پارتی نابێت و ناکرێت ڕێگە بدات نە خۆی، نە ڕکابەرانی لە پێش بڕگەی سیاسیدا ببنە ھۆی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی و ئازادیی کوردستان.




دوایین هەواڵەکان

"ڕفێندراوانی كوردانی ئێزدی له‌نێو كه‌مپی هۆڵ و زیندانه‌كانی سووریا هه‌ن"

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 16:12:20

هه‌ولێر-KDP.info- نوێنه‌رێكی كوردی ئێزدی ئاشكرای كرد، "نزیكه‌ی 600 ژن و كچی ڕفێندراوی ئێزدی له‌ناو كه‌مپی هۆڵن، سودانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان بە فەرمی لێی ئاگادار كردووته‌وه‌".

 
سەفین دزەیی تایبەت بۆ KDP: ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دەگاتە ھەرێمی کوردستان

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 15:12:41

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دێتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

گەشتوگوزار بۆ KDP: حکوومەتی ھەرێم ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزای زۆر ئاسان کردووە

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 13:12:41

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان دەڵێ، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم، سەردەمی زێڕینی گەشتوگوزاری ھەرێم بووە و ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار وەبەرھێنانی لە کەرتی گەشتوگوزاردا کردووە.

 
لە کۆبوونەوەی داھاتوودا کۆمەڵێک بڕیار بۆ رێکخستنەوەی ھەولێر دەردەچن

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 12:12:44

ھەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کار بۆ رێکخستنەوەی ناو شاری ھەولێر دەکەن و لە کۆبوونەوەی داھاتوودا، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجام دەدرێت، کۆمەڵێک بڕیار دەردەچن.

 
نێچیرڤان بارزانی: له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا بیر و دڵمان لاى كه‌سوكارى قوربانییانه‌ و هاوسۆزى گه‌لى ئه‌ڵمانیاین

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 12:12:19

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی رووداوەکەی ماگدێبۆرگی ئەڵمانیا دەکات و دەڵێت، "بیر و دڵمان لای کەسوکاری قوربانیانە." 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact