Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 21 DEC 2024 17:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی: پارتی بەهێز و یەکڕیزە و لەم هەڵبژاردنە یەکەم دەبێت
| KDP.info


دھۆک-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ٦-١٠-٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ گەنج و لاوانی دھۆک ڕایگەیاند، "پارتی لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان یەکەم دەبێت و لە ژێر سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی، ھەر یەکەم دەبێت". 

مەسروور بارزانی باسی لەوەکرد: "پارتی بۆ ڕکابەریکردنی ھیچ لایەنێکی سیاسیی دانەمەزراوە، بەڵکوو بۆ دژایەتیکردنی ستەم، زۆرداری و داگیرکەری دروست بووە، لە ڕۆژی دامەزراندنیشییەوە، ھەر بە سەربەرزی و بەیەک ڕیزیی ماوەتەوە، بە پشتیوانی خوا و خەڵکی خۆشەویستی کوردستانیش ڕۆژ بە ڕۆژ بەھێزتر دەبێت". 

پارتی، وەکوو ئەوەی مەسروور بارزانی باسی کرد: "بۆ ڕزگارکردنی خاکی کوردستان دامەزراوە و دەمانەوێت وەکوو ھەموو گەلانی جیھان، بگەینە ھەموو مافەکانمان". جەختیشی کردەوە: "شکست بە پلانی شکستپێھێنانی پارتی ھێنراوە، لە مێژوو فێرببن، دڵنیابن لەوەی پارتی ڕۆژ بە ڕۆژ بەھێزتر دەبێت، چونکە خوا و خەڵکی کوردستان پشتیوانی پارتییە". 

جێگری سەرۆکی پارتی گوتیشی: "ئێمە لە کاتێکدا داوای ئاشتی دەکەین، کە لە ھەرێمی کوردستان لە ھەمووان بەھێزترین و ھەرگیز وەکوو ئێستا بەھێز نەبووینە، ناحەزانی پارتی، ھەرگیز وەکوو ئێستا بێ ھێز و دەست کورت نەبوونە، بەڵام سەرەڕای ئەمە، دەستی ئاشتی بۆ ھەمووان درێژ دەکەین". 

مەسروور بارزانی دووپاتی کردەوە: "ھیچ لایەنێکی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان نەیتوانیووە بەبێ پارتی دەستکەوتێک بەدەست بھێنێت". هاوکات گوتیشی: "دەمانەوێت کوردستان ئارام بێت و پێش بکەوێت، بەڵام ھەندێک لایەنی دیکە کوردستانیان کردووەتە قوربانی بەرژەوەندییە تاکە کەسییەکانیان و لە خەمی ھاووڵاتییاندا نەبوونە". 

پارتی، بە گوتەی مەسروور بارزانی: "حزبی ھەموو ئایین و نەتەوەیەکە، توانیومانە بە درێژایی مێژوو بەرگریی لە مافەکانی پێکھاتە و نەتەوەکانی جیاوازی کوردستان بکەین".  ئەوەشی خستەڕوو، "لە سایەی پارتی، ئێستا ھەرێمی کوردستان خاوەن پێگەیەکی زۆر گرنگە لەسەر ئاستی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست". 

جێگری سەرۆکی پارتی پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت خەڵکی سلێمانی، ھەڵەبجە، ڕاپەرین و گەرمیان کرد: "لە ھیچ کەسێک نەترسن، کەس خاوەنی ئێوە نییە، ئێوە گەلێکی ئازادن، خاوەنی شۆڕشی ئەیلوول و ئەم وڵاتە و بڕیارەکەتانن، ھیچ دەسەڵاتێکی فاسد و گەندەڵ ناتوانێت ڕێگەتان لێ بگرێت بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی بڕیارەکەتان". 

مەسروور بارزانی دەپرسێت: "ئەو کەسانەی وەفایان بۆ تێکۆشەرانی ئەم میللەتە نەبووە، چۆن وەفایان بۆ ئێوە و داھاتووی ئەم میللەتە دەبێت؟ کاتی ھاتووە بە ھانای ھەموو گوند و شار و شارۆچکەکانی کوردستانەوە بچین و نەھێڵین چی دیکە، دەستی گەندەڵی، خۆسەپێنی نایاسایی لە ھیچ شوێنێکی کوردستان بەردەوام بێت". 

جێگری پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: "گەورەترین خیانەتی سەردەم لە مێژووی کوردستاندا، ڕۆژی ١٦ـی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ڕووی دا، بەڵام ھەروەکوو چۆن جەنگاوەرانی پارتی و کوردستان، ڕۆژی ٢٠ـی ئۆکتۆبەر لە پردێ لووتی دوژمنانیان شکاند، لە ٢٠ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵیش، جارێکی دیکە لەسەر سندووقەکانی دەنگدان، لووتی ناحەزانی پارتی دەشکێنین". 




دوایین هەواڵەکان

"ڕفێندراوانی كوردانی ئێزدی له‌نێو كه‌مپی هۆڵ و زیندانه‌كانی سووریا هه‌ن"

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 16:12:20

هه‌ولێر-KDP.info- نوێنه‌رێكی كوردی ئێزدی ئاشكرای كرد، "نزیكه‌ی 600 ژن و كچی ڕفێندراوی ئێزدی له‌ناو كه‌مپی هۆڵن، سودانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان بە فەرمی لێی ئاگادار كردووته‌وه‌".

 
سەفین دزەیی تایبەت بۆ KDP: ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دەگاتە ھەرێمی کوردستان

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 15:12:41

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دێتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

گەشتوگوزار بۆ KDP: حکوومەتی ھەرێم ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزای زۆر ئاسان کردووە

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 13:12:41

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان دەڵێ، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم، سەردەمی زێڕینی گەشتوگوزاری ھەرێم بووە و ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار وەبەرھێنانی لە کەرتی گەشتوگوزاردا کردووە.

 
لە کۆبوونەوەی داھاتوودا کۆمەڵێک بڕیار بۆ رێکخستنەوەی ھەولێر دەردەچن

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 12:12:44

ھەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کار بۆ رێکخستنەوەی ناو شاری ھەولێر دەکەن و لە کۆبوونەوەی داھاتوودا، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجام دەدرێت، کۆمەڵێک بڕیار دەردەچن.

 
نێچیرڤان بارزانی: له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا بیر و دڵمان لاى كه‌سوكارى قوربانییانه‌ و هاوسۆزى گه‌لى ئه‌ڵمانیاین

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 12:12:19

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی رووداوەکەی ماگدێبۆرگی ئەڵمانیا دەکات و دەڵێت، "بیر و دڵمان لای کەسوکاری قوربانیانە." 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact