ھەولێر-KDP.info- به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان کەرنەڤاڵی پشتگیریی بۆ لیستی 190ی پارتی لە هەولێر بەرێوەدەچێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆ بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی کەرنەڤاڵی پشتگیریی بۆ لیستی 190ی پارتی دیموكراتی کوردستان، لەهەولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنی كاندیدانی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه، چین و توێژه جیاوازه‌كان لیستی 190ی پارتی به لیستی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌دیهێنه‌ری ئارامی و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتن ده‌زانن و ده‌ڵێن، پارتی به خزمه‌تكردن و باشتركردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتییان وه‌ڵامی ده‌نگی خه‌ڵك ده‌داته‌وه.
پارتی به دروشمی ئارامی و ئاوه‌دانی، پێكه‌وه‌یی و خۆڕاگری و به لیستی ژماره 190 له هه‌ڵبژاردنی خوولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداره.