Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 21 DEC 2024 19:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

جه‌مال مورتكه‌: پارتی به‌كه‌س ناسڕێته‌وه‌
| KDP.info


هه‌ولێر‌ -kdp.info- فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات: ئاماژه‌ی مه‌ترسیدار ده‌بینرێت، به‌ڵام ده‌بێت كورد هۆشیاربێت و پارتیش به‌كه‌س ناسڕێته‌وه‌. 

جه‌مال مورتكه‌، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی لیستی 190ی پارتی له‌ ده‌ڤه‌ری قوشته‌په‌ ڕایگه‌یاند: گوێمان له‌ ئاماژه‌ مه‌ترسیدار ده‌بێت، ڕاسته‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌ و كێبڕكێ له‌نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه‌، به‌ڵام خه‌ڵكێك پێشتر ئه‌گه‌ر چاوی سۆر ده‌كرده‌وه‌ ئێستا شان ڕاده‌وه‌شێنێ، پێویسته‌ تاكی كورد و ده‌نگده‌ر هۆشیاربێت له‌و عه‌قلیه‌ته‌ی ئێستا هه‌یه‌، چونكه‌ پارتی به‌ كه‌س ناسڕێته‌وه‌. 

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: تا ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد زامن بێت پێویسته‌ ده‌نگ به‌ لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن.

جه‌مال مورتكه‌ گوتیشی: ئه‌ركی هه‌موومانە له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن به‌شداری بكه‌ین و ده‌نگ به‌ پارتی بده‌ین، بۆ ئه‌وەی كورد سه‌ركه‌وێت، ده‌نگ به‌ كاندیدانی پارتی بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی بڕیاری له‌سه‌ر لیستی 190 داوه‌. 

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 18:12:16

ھەولێر-KDP.info- پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو عه‌مید فه‌رهاد محه‌مه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى پۆلیسى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م كه‌ له‌ ڕووداوێكى هاتوچۆدا گیانى له‌ده‌ستدا. هاوسۆز و هاوخه‌میانم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

 
"ڕفێندراوانی كوردانی ئێزدی له‌نێو كه‌مپی هۆڵ و زیندانه‌كانی سووریا هه‌ن"

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 16:12:20

هه‌ولێر-KDP.info- نوێنه‌رێكی كوردی ئێزدی ئاشكرای كرد، "نزیكه‌ی 600 ژن و كچی ڕفێندراوی ئێزدی له‌ناو كه‌مپی هۆڵن، سودانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان بە فەرمی لێی ئاگادار كردووته‌وه‌".

 
سەفین دزەیی تایبەت بۆ KDP: ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دەگاتە ھەرێمی کوردستان

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 15:12:41

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دێتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

گەشتوگوزار بۆ KDP: حکوومەتی ھەرێم ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزای زۆر ئاسان کردووە

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 13:12:41

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان دەڵێ، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم، سەردەمی زێڕینی گەشتوگوزاری ھەرێم بووە و ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار وەبەرھێنانی لە کەرتی گەشتوگوزاردا کردووە.

 
لە کۆبوونەوەی داھاتوودا کۆمەڵێک بڕیار بۆ رێکخستنەوەی ھەولێر دەردەچن

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 12:12:44

ھەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کار بۆ رێکخستنەوەی ناو شاری ھەولێر دەکەن و لە کۆبوونەوەی داھاتوودا، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجام دەدرێت، کۆمەڵێک بڕیار دەردەچن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact