دھۆک -KDP.info- ئەمڕۆ لە پارێزگای دھۆک لە چوارچێوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک گوتی: لەپێناو ئارامی، ئاوەدانی، پێکەوەیی، خۆڕاگری و ئەزموونی ھەرێمی کوردستان دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
ئەمڕۆ لە چوارچێوەی بانگەشە بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، سەربەست لەزگین بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک سمینارێکی بۆ جەماوەری خۆشەویست و خۆڕاگری دھۆکی ڕەنگین لە ھۆڵی کۆنفرانسەکان لە زانکۆی دھۆک پێشکەش کرد و تیشکی خستە سەر دواین پێشھات و گۆڕانکاری پرۆسەی سیاسی و ھەڵبژاردن و سەرکەوتنی پارتی لەم پرۆسە مەدەنی و دیموکراسییە و زۆر بە گرینگیشی زانی بۆ بەھێزتربوون و مانەوەی قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان.
سەربەست لەزگین گوتیشی: داوا لە جەماوەری خۆشەویستی دھۆک دەکەین، لەپێناو ئارامی، ئاوەدانی، پێکەوەیی و خۆڕاگری دەنگ بە کاندیدانی پارتی و لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، چونکە پارتی ئەو ئەزموونەی دروست کردووە و ھەر پارتیش دەتوانێ بیپارێزێت.
بڵند ئیبراھیم