ھەولێر-KDP.info- زیبا ته‌ها، سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: پارتی وه‌ک حزبێکی دیموکراسخواز هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بڕوای تەواوی بە توانای ئافرەت و بەشداری ئافرەت لە کایە جیاجیاکان هەیە، لە نێویشیاندا کایەی سیاسی و دەسەڵاتی یاسادانان، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سەرەتاکانی دەرچوونی سیستەمی کۆتا بۆ بەشداری ئافرەت لە پەرلەمان، ئەو کاتە بوو کە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق بە هەوڵی سەرۆک بارزانی و پێشنیازی هاوپەیمانان ئەو سیستەمە جێبەجێ کرا و ڕێژەی ٢٥٪ بۆ پەرلەمانی عێراق دانرا، بەڵام دواتر ئەو یاسایە لە هەرێمی کوردستان هەموار کرا و بوو بە ٣٠٪، ئەمەشیان هەر بە هەوڵی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو وەکو لایەنی سەرەکی پێکهێنەری سیستەمی سیاسی و زۆرینەی پەرلەمانی، بێگومان هێزەکانی دیکەش ڕۆڵیان هەبووە.
سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان ده‌شڵێت: لەم خولەی پەرلەمانیش کە خولی شەشەمە، بڕیارە لە ٢٠ی ئۆکتۆبەر ئەندامەکانی هەڵبژێردرێن، بەپێی یاساکە پارتی 56 ئافره‌تی له لیستی 190 کاندید کردووە، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی كه‌م نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان بگه‌نه په‌رله‌مان.
زیبا ته‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: ئێمە لای خۆمانەوە پشتگیری تەواوی کاندیدە ئافرەتەکانی پارتیمان دەکەین و هاوکاریانین، بێگومان ئامانجی یەکەم و کۆتاییمان سەرکەوتنی گەورەی لیستەکەمانە، لەنێو لیستەکەشمان دەمانەوێت کاندیدە ئافرەتەکان ڕێژەی پێویستی دەنگ بەبێ سیستەمی کۆتاش بەدەست بێنن، هەر لە چوارچێوەی گرنگیدانی پارتیمان بە کاندیدە ئافرەتەکان سەرۆکی لیستی پارتیمان لە پارێزگای هەولێر کاندیدێکی ئافرەتە، ئەوەش دیسان مایەی شانازیمانە.
زیبا ته‌ها داوای له ئافره‌تان كرد ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و به‌شداری كارامان هه‌بێت له ده‌نگدانی ئه‌مجاره.
گوتیشی: ده‌خوازین زۆرترین ئافره‌ت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكەن، جا بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانیان زامن بێت و به‌رگریش له مافی ئافره‌ت بكرێت ده‌نگ به لیستی 190ی پارتی بده‌ن، چونكه هه‌ر پارتی ده‌توانێت خزمه‌ت به ئافره‌تان بكات و كار بۆ مافه‌كانیان بكات.
قائید میرۆ