هه‌ولێر-KDP.info- له سنووری لقی 23ی قه‌ره‌چووغ، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی پارتییه‌وه كرد و به‌رپرسی لقی قه‌ره‌چووغیش ده‌ڵێ، ئەوانەی پەیوەندییان کردووە، پاڵپشتیی لیستی 190ی پارتی ده‌كه‌ن و له رۆژی هه‌ڵبژاردندا ده‌نگ به لیستی پارتی و سه‌رۆك بارزانی ده‌ده‌ن.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی، به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغی پارتی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "له سنووری ده‌شتی هه‌ولێر، خانه‌واده‌یه‌كی گه‌وره و ناوداری ده‌ڤه‌ره‌كه په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی پارتییەوە كردووه، پارتی ماڵێكی گه‌وره و چه‌ترێكی گه‌وره‌یه، به‌خێرهاتنی ئه‌و هه‌ڤاڵانه ده‌كه‌ین بۆ نێو ریزه‌كانی پارتی و بێگومان جێگه‌ی هه‌موو كه‌سێكی نیشتمانپەروەر له‌ناو پارتیدا ده‌بێته‌وه".
به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغ ده‌شڵێت: "ئەوانەی پەیوەندییان کردووە، له‌سه‌ر داواكاریی خۆیان په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی پارتیمانه‌وه كردووه و پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی 190ی پارتی ده‌ربڕیوه، ئه‌و خانه‌واده گه‌وره‌یە‌ی ده‌شتی هه‌ولێر کە بنەماڵەی حاجی فەیسەڵ گەڵاڵی خەڵکی گوندی ترپە سپیانی ناحیەی شەمامکن، له ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا به خزم و كه‌سه‌كانیانه‌وه ده‌نگ به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی ده‌ده‌ن".
كانه‌بی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "ئێمه وه‌ك پارتی به‌رده‌وام ده‌بین له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكیش به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین به بێ جیاوازی، ئه‌وه‌ی وای كردووه خه‌ڵك له لایه‌نه‌كانی دیكه بێنه ناو پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی پارتی و هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانییه".
قائید میرۆ