هه‌ولێر-kdp.info- كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌شتی هه‌ولێر پشتگیری لیستی 190ی پارتی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ڕۆژی ده‌نگدان ده‌كه‌ینه كه‌رنەڤاڵی سه‌ركه‌وتنی پارتی.
هه‌وراز یونس، جێگری بەڕێوەبەری ته‌ندروستی ده‌شتی هه‌ولێره، به ئومێده‌وه ده‌ڕوانێته پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: كاری زۆر گه‌وره‌مان بۆ سه‌رخستنی لیستی 190ی پارتی کردووە، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و دیسان به سه‌رخستنی پارتی وه‌ك هێزی یه‌كه‌می كوردستان و عێراق سەرکەوتنی گەورە تۆمار دەکەن.
د.ته‌لار عه‌بدوڵڵا، پزیشك له ده‌شتی هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: پشتگیری لیستی 190ی پارتی ده‌كه‌ین و خۆمان ئاماده كردووه 20ی ئۆكتۆبه‌ر بكه‌ینه كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتی بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به‌رگریی له مافی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بكه‌ین.
ژیروان نووری، كارمه‌ندی كه‌رتی ته‌ندروستی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ده‌نگ به لیستێك ده‌ده‌م مێژووه‌كه‌ی پڕه له خه‌بات و قوربانیدان بۆ ئازادی نیشتمان، ئه‌ویش لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستانه، تاكه هێز كه بتوانێت وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی ببات پارتییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌نگمان بۆ لیستی پارتی ده‌بێت.
لای خۆیشییه‌وه سه‌ید یوسف، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ده‌شتی هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: مانگێك به‌ر له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن خۆمان ئاماده‌كردووه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، من و زۆربه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی له ده‌شتی هه‌ولێر پشتگیری له لیستی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین.
قائید میرۆ