هه‌ریر - kdp.info- قایمقامی قه‌زای هه‌ریر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: بڕیاری به‌قه‌زابوونی هه‌ریر ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بوو، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشكه‌ش به خه‌ڵكی سنووره‌كه كرا.
شێروان جه‌لال به‌گ، قایمقامی هه‌ریر به وه‌كاله‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: هه‌ریر یه‌كێكه لە شارۆچكه دێرینه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، بڕیاری به‌قه‌زابوونی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵكی سنووره‌كه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی هه‌ریر و ده‌وروبه‌ری ده‌بێت، چونكه ئێستا بودجه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
قایمقامی هه‌ریر به وه‌کاله‌ت ده‌ڵێت: له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین پڕۆژه جێبه‌جێ كراون له هه‌مووی گرینگتر بۆ ئێمه چارەکردنی كێشه‌ی كه‌م ئاوی هه‌ریر بوو.
شێروان جه‌لال به‌گ ڕوونی كرده‌وه: له‌دوای بڕیاری به‌قه‌زابوون هه‌شت پڕۆژه جێبه‌جێ كراون و بڕیاره حه‌وت پڕۆژه‌ی دیكه‌ش بچنه بواری جێبه‌جێكردن، ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر قه‌زاكه ده‌بێت بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان.
قائید میرۆ