Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 21 DEC 2024 17:47 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئاری نانه‌كه‌لی: چه‌ندین خه‌ڵكی سه‌ر به‌ لایه‌نه‌كانی دی په‌یوه‌ندییان به‌ پارتییه‌وه‌ كردووه‌
| KDP.info


هه‌ولێر‌-kdp.info-  به‌رپرسی لقی 16ی پارتی ئاشكرای كرد، له‌ ڕۆژانی رابردوو چه‌ندین ئه‌ندام و لایه‌نگری لایه‌نه‌كانی دیكه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ده‌شڵێ: داوا له‌ ده‌نگده‌رانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ده‌كه‌م ده‌نگ به‌ لیستی 190 بده‌ن.

ئاری نانه‌كه‌لی، به‌رپرسی لقی 16ی پارتی به ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیستی 190ی پارتی له‌ ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، هاووڵاتییان و ده‌نگده‌ران به‌ په‌رۆشن بۆ سه‌رخستنی لیستی پارتی و سه‌رۆك بارزانی، خه‌ڵكێكی شۆڕشگێڕن و لە هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك لە سنووری لقی 16 پارتی هه‌ر لیستی یه‌كه‌م بووه‌.
به‌رپرسی لقی 16ی پارتی گوتیشی: جگه‌ له‌ خه‌ڵكی پارتی خه‌ڵكی دیكه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌ پارتییه‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌ ڕۆژانی ڕابردوو چه‌ندین ئه‌ندام و لایه‌نگری سه‌ر به‌ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو ڕیزەکانی پارتیمان ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ پارتییه‌وه‌ ده‌كه‌ن باس له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن، ئێستا پارتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان هێزی یەکەمە و جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكە.
ئاری نانه‌كه‌لی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: پارتی ماڵێكی گه‌وره‌یه‌ و شوێنی هه‌موو كه‌سێكی تێدا ده‌بێته‌وه‌، داوا له‌ ده‌نگده‌رانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ده‌كه‌ین ڕۆژی 20ی مانگ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌و لیسته‌ بده‌ن كه‌ سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات و خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

"ڕفێندراوانی كوردانی ئێزدی له‌نێو كه‌مپی هۆڵ و زیندانه‌كانی سووریا هه‌ن"

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 16:12:20

هه‌ولێر-KDP.info- نوێنه‌رێكی كوردی ئێزدی ئاشكرای كرد، "نزیكه‌ی 600 ژن و كچی ڕفێندراوی ئێزدی له‌ناو كه‌مپی هۆڵن، سودانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان بە فەرمی لێی ئاگادار كردووته‌وه‌".

 
سەفین دزەیی تایبەت بۆ KDP: ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دەگاتە ھەرێمی کوردستان

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 15:12:41

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا دێتە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

گەشتوگوزار بۆ KDP: حکوومەتی ھەرێم ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزای زۆر ئاسان کردووە

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 13:12:41

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان دەڵێ، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم، سەردەمی زێڕینی گەشتوگوزاری ھەرێم بووە و ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار وەبەرھێنانی لە کەرتی گەشتوگوزاردا کردووە.

 
لە کۆبوونەوەی داھاتوودا کۆمەڵێک بڕیار بۆ رێکخستنەوەی ھەولێر دەردەچن

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 12:12:44

ھەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کار بۆ رێکخستنەوەی ناو شاری ھەولێر دەکەن و لە کۆبوونەوەی داھاتوودا، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجام دەدرێت، کۆمەڵێک بڕیار دەردەچن.

 
نێچیرڤان بارزانی: له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا بیر و دڵمان لاى كه‌سوكارى قوربانییانه‌ و هاوسۆزى گه‌لى ئه‌ڵمانیاین

SATURDAY, 21 DECEMBER 2024 12:12:19

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی رووداوەکەی ماگدێبۆرگی ئەڵمانیا دەکات و دەڵێت، "بیر و دڵمان لای کەسوکاری قوربانیانە." 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact