Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 13 MAR 2025 19:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھۆشیار حوسێن بەگ: پڕۆژەكانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت کاریگەری لەسەر دەنگدەرانی ھەڵەبجە هه‌بووه‌
| KDP.info


ھەڵەبجە-KDP.info- سەرۆکی لیستی ١٩٠ی پارتی لە پارێزگای ھەڵەبجە دەڵێت،  خەڵک پێشوازیەکی باش لە کاندیدانی پارتی دەکه‌ن لە پارێزگای ھەڵەبجە،‌ ھاوکات پێشی وایە، ئەگەر لە ھەڵبژاردنی ئەمجارە دەنگدەرانی ھەڵەبجە متمانە بە پارتی بدەن بە باشترین شێوە خزمەتیان دەکرێت.

ھۆشیار حوسێن بەگ، سەرۆکی لیستی پارتی لە پارێزگای ھەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پڕۆسەی بانگەشە لە ھەڵەبجە باش بەڕێوەدەچێت، بەڵام ھەندێ خروقات ھەیە لۆگۆکانی ئێمە لێدەکرێنەوە و پێشبینی دەکەین ئەوە بە بەرنامە بکرێت، چونکە خەڵکێکی ناسراوی تێدایە، به‌ڵام چاوەڕێی چارەسەرین بۆ ئەو کێشانە ده‌نا پەنا بۆ دادگا دەبەین، چونكه‌ ئێمە وەک پارتی ھیچ سەرپێچیەکمان ئەنجامنەداوە لەو سنوورە.

سەرۆکی لیستی پارتی لە ھەڵەبجە دەشڵێت: ئێمە وەک لیستی پارتی ڕێنمایی و فەرمانەکانی سەرۆک بارزانی جێبەجێ دەکەین، ھەروەھا بڕیار و ڕێنمایەکانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانمان بەرچاو گرتووە، ئومێدمان ھەیە لە ھەڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ ده‌ست ده‌هێنین.

ھۆشیار حوسێن بەگ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: خەڵک پێشوازیەکی باش لە کاندیدانی پارتی دەکه‌ن لە پارێزگای ھەڵەبجە،‌ ھەندێ پڕۆژەش لەلایەن کابینەی نۆیه‌می حکوومەتی ھەرێمی کوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت جێبەجێکراون، ئەو پڕۆژانەش تا ڕادەیەکی باش کاریگەری لەسەر دەنگدەرانی ھەڵەبجە ھەبووە.

حوسێن بەگ زیاتر گوتی: لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە ئەوەی پێمانکرابێت جێبەجێکراوە ئەوەشی نەکراوە بۆ خەڵکی ڕوونی دەکەینەوە ھۆکارەکەی چییە، ئەگەر لە ھەڵبژاردنی ئەمجارە دەنگدەرانی ھەڵەبجە متمانەی خۆیان بە پارتی بدەن ئەوە بەدڵنیایەوە پارتی بە باشترین شێوە خزمەتی ئەم سنورە دەکات.

 

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕێكی زۆری دەرمان پێشكەشی كەرتی تەندروستی دەكات

THURSDAY, 13 MARCH 2025 17:03:35

ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ کۆمەکی مرۆیی و تەندروستی، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەکو ھەماھەنگکار لەنێوان ڕێکخراوی کۆڵەک و وەزارەتی تەندروستی توانیی بڕێکی زۆری دەرمان و پێداویستی پزیشکی پێشکەشی تەندروستیی ھەولێر بکات.

 
لیوا عەبدولخالق بۆ KDP: بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ماوە جێبەجێ بکرێت

THURSDAY, 13 MARCH 2025 16:03:18

بەغدا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنی ھاوبەشی عێراق دەڵێ، ئێمە کاری خۆمان تەواوکردووە و ڕاپۆرتی خۆشمان داوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق ، ئێستا چاوەڕێ دەکرێت حکوومەتی عێراق یاسای گەڕاندنەوەی زەویوزار بۆ خاوەنەکانیان جێبەجێ بکات و کۆتایی بەو کێشەی لە کەرکووک ھەیە بێت.

بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی (قەیس قەرەداغی) دەکات

THURSDAY, 13 MARCH 2025 13:03:42

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، بۆ کۆچی دوایی ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسی نیشتیمانپەوەر (قەیس قەرەداغی)، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 
به‌هینامه‌ک ژ سه‌رۆکێ هه‌رێما کوردستانێ

THURSDAY, 13 MARCH 2025 13:03:36

هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەى کۆچی دوایی برای به‌هزاد سلێمان سڤۆ پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ناوبراو دەکات.

 
سەرۆکی زانایان بۆ KDP: خۆشویستنی خاک و نیشتیمان لە ئایینەوە سەری ھەڵداوە

THURSDAY, 13 MARCH 2025 12:03:54

ھەولێر-KDP.info- کاتێک لەسەر دەستی بارزانیی نەمر یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان دامەزرا، ئامانجی سەرەکی ئەوە بوو، ئایینپەروەری و کوردپەروەری ببنە دوو دیوی ھەمان ئامانجی تاکی کورد و ئەمەش بووە ڕێباز لەناو مامۆستایانی ئایینی کوردستاندا و تا ئێستاش شوێنکەوتەی ئەو ڕێبازەن، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی لە ھەرێمی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لەپاڵ ئەرکە ڕوحی و ئایینیەکاندا، وا بکەین خاک و نیشتیمانی خۆمان خۆشبوێت، چونکە خۆشەویستیی خاک و نیشتیمان، لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامەوە بناغەکەی سەری ھەڵداوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact