Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 21 SEP 2024 16:50 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

په‌یامێك له‌ سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی، بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سەرۆك بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانەوە پیرۆزبایی لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان دەكەم.

دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان لەسەر دەستی بارزانیی نەمر  جەختکردنەوە بوو لە ڕۆڵ و پێگەی مامۆستایانی ئایینی ئیسلامی بوو لە بەشداریكردنیان لە خەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و بەرز ڕاگرتنی ڕەسەنایەتی و بەها ئایینیەکان و کولتووری پێكەوەژیان لەناو کۆمەڵگەی کوردستانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد.

هەمیشە ئەو چاوەڕوانیە لە زانایانی ئایینی و مامۆستا بەڕێزەکان هەیە ڕۆڵی کاریگەری خۆیان لە بەهێزکردنی هەستی نیشتیمانپەرەوەری و بەها مرۆڤییەکان و تەبایی و پێکەوەژیان و هۆشیارکردنەوەی جەماوەر بگێڕن.

لەم بۆنە مێژووییەدا هیوای سەركەوتن بۆ یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و سەرجەم مامۆستا بەڕێزەكان دەخوازم و سوپاسی ماندووبوون و ئەركە پیرۆزەكەیان دەكەم.

خودای گەورە پشت و پەنای هەموولایەكمان بێت.

 

مسعود بارزانی

21ـی ئەیلوولی 2024




دوایین هەواڵەکان

مامۆستایانى ئاینى: بارزانى نەمر پێگەى ماموستایی ئاینى زۆر لاگرینگ بووە

SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2024 15:09:58

ھەڵەبجە-KDP.info-  ئەمڕۆ ٥٤ ساڵ بەسەر دامەزراندنى یەکێتیی زانایانى ئیسلامى کوردستان تێدەپەڕێت کە بە ڕێنمایی بارزانى نەمر دامەزرا، مامۆستایانى ئاینى باس لەوە دەکەن بارزانى نەمر، هەمیشە پاڵپشتی مامۆستایی ئاینى بووە، ئەو ڕێز و حورمەتەش ئێستا لە سەرۆک بارزانى بۆ مامۆستایانى ئاینى بەردەوامە.

سێ کۆمەڵگای ڕۆشنبیری لە دھۆک دروست دەکرێن

SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2024 14:09:48

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری رۆشنبیر ی و ھونەری لە دھۆک گوتی: بڕیارە سێ کۆمەڵگای ڕۆشنبیری لە سنووری سێ قەزای دھۆک دروست بکرێن، یەکێکیان لە قەزای بەردەڕەشە و لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی  دەست پێ کراوە و بڕیارە دووەکەی دیکەش دروست بکرێن. 

 

گوهدار شێخۆ: لە کارگەی سیلڤانا رۆژانە هەزاران تۆن ئارد بەرهەم دەهێنرێت

SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2024 14:09:00

زاخۆ-KDP.info-  سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، کاریگەی سیلڤانا بۆ خزمەتکردنی جووتیاران و هاووڵاتییانی ئەم دەڤەرە دەکەوێتە کار، لەم کارگەدا ڕۆژانە هەزاران تۆن ئارد بەرهەم دەهێنرێت.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2024 14:09:45

هەولێر-KDP.info- شەممە 21ی ئەیلوولی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە ماكسیم ڕۆبین، كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە شاری هەولێر كرد.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی، پرسەنامەیەک ئاراستەی بەڕێز (مراد مەنتک) دەکات

SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2024 13:09:47

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (نەزیفە قادر زەردە مەنتک) خوشکی بەڕێز (مراد مەنتک)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەكه‌یان دەكات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact