Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 21 SEP 2024 17:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھەڵمەتی سەوز كردنی ھەردوو شەقامی ١٢٠ و ١٥٠ مەتری بەردەوامە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی ھەولێر گوتی، لە پارێزگای ھەولێر لە نێوان ھەردوو شەقامی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری ھەڵمەتێکی سەوزکردن دەستی پێکردووە و ھەزار و ٥٠٠ دار دەچێندرێت.

بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی ھەولێر، ڕێبین ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ھەڵمەتی سەوزکردنی ھەولێر بەردەوامە و ئێستا ھەڵمەتێک بۆ سەوزکردنی شەقامی بەحرکە لە نێوان ھەردوو شەقامی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری ھەولێر دەستپێکراوە و زیاتر لە ھەزار و ٥٠٠ داری جۆری ئەلبیزیا و سیسەم دەچێندرێن، کە مەبەستمانە ھەم سەوز بکرێت و ھەمیش جوانکاری بکرێت، ئێستاش دەست بە ھەڵمەتەکە کراوە و سبەی کۆتایی بە چاندنی تەواوی دارەکان دێت، چونکە پێش دوو ساڵیش لە نێوان شەقامی ١٠٠ مەتری بۆ ١٢٠ مەتری نزیکەی ھەزار دارمان چاند، کە ئێستا بەرھەمەکەی دیار بووە و ئەوەی ئێستاش تا دوو ساڵی دیکە ئەویش بەرھەمی دیار دەبێت ھەم لە ڕووی جوانکاری و ھەمیش لە ڕووی سەوزایی، بۆیە ئەو ھەڵمەتانە زۆر گرنگن و سەوزایی زیاد دەکات.

ئەحمەد گوتیشی: لە ئێستادا بەپێی پێوەری ڕووبەر ڕێژەی سەوزایی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر ٢٠% دەبێت و بە تەواوبوونی ئەو ھەڵمەتانەش ڕێژەی سەوزایی زیاتر دەبێت، بۆیە ئێمە تا کۆتایی ساڵ لە ھەڵمەتی سەوزکردنی ھەولێر بەردەوام دەبین و ئامانجی ئێمەش ئەوەیە ڕێژەکە بۆ ٥٠% زیاد بکرێت و دەمانەوێت بەھۆی زیادبوونی ڕێژەی سەوزایی، ژینگەی ھەولێر ھەم پاک بێت و ھەمیش ھەولێر جوانتر بکرێت.

بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکان ڕوونیشی کردەوە: بەو ھەڵمەتەی ئەنجام دراوە بەڕێژەی ٥٠% ڕێژەی سەوزایی زیاد بکرێت، بۆیە لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگیی زۆر بە سەوزایی و ژینگە دەدرێت و ئێمەش لەو چوارچێوەیەدا بەردەوام ھەڵمەتی سەوزکردن ئەنجام دەدەین و ھەر خۆشمان دارەکان بەرھەم دێنین و لەو شوێنانەش کە پێویستە، دار دەچێنین.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

مامۆستایانى ئاینى: بارزانى نەمر پێگەى ماموستایی ئاینى زۆر لاگرینگ بووە

SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2024 15:09:58

ھەڵەبجە-KDP.info-  ئەمڕۆ ٥٤ ساڵ بەسەر دامەزراندنى یەکێتیی زانایانى ئیسلامى کوردستان تێدەپەڕێت کە بە ڕێنمایی بارزانى نەمر دامەزرا، مامۆستایانى ئاینى باس لەوە دەکەن بارزانى نەمر، هەمیشە پاڵپشتی مامۆستایی ئاینى بووە، ئەو ڕێز و حورمەتەش ئێستا لە سەرۆک بارزانى بۆ مامۆستایانى ئاینى بەردەوامە.

سێ کۆمەڵگای ڕۆشنبیری لە دھۆک دروست دەکرێن

SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2024 14:09:48

دھۆک -KDP.info- بەڕێوەبەری رۆشنبیر ی و ھونەری لە دھۆک گوتی: بڕیارە سێ کۆمەڵگای ڕۆشنبیری لە سنووری سێ قەزای دھۆک دروست بکرێن، یەکێکیان لە قەزای بەردەڕەشە و لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی  دەست پێ کراوە و بڕیارە دووەکەی دیکەش دروست بکرێن. 

 

گوهدار شێخۆ: لە کارگەی سیلڤانا رۆژانە هەزاران تۆن ئارد بەرهەم دەهێنرێت

SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2024 14:09:00

زاخۆ-KDP.info-  سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند، کاریگەی سیلڤانا بۆ خزمەتکردنی جووتیاران و هاووڵاتییانی ئەم دەڤەرە دەکەوێتە کار، لەم کارگەدا ڕۆژانە هەزاران تۆن ئارد بەرهەم دەهێنرێت.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر دەكات

SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2024 14:09:45

هەولێر-KDP.info- شەممە 21ی ئەیلوولی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە ماكسیم ڕۆبین، كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە شاری هەولێر كرد.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی، پرسەنامەیەک ئاراستەی بەڕێز (مراد مەنتک) دەکات

SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2024 13:09:47

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (نەزیفە قادر زەردە مەنتک) خوشکی بەڕێز (مراد مەنتک)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەكه‌یان دەكات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact