زاخۆ-KDP.info- کارگەی سلیڤانا بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە زاخۆ دەکرێته‌وه.
کاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ شەممە21ی9ی2024. مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کارگەی سلیڤانا بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە زاخۆ، دەکاتەوە.
له سه‌رده‌می کابینەی نۆیەم، 13 پرۆژەی گرنگ و ستراتیجیی به گوژمەی زیاتر لە 83 ملیۆن دۆلار مۆڵه‌تیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وه‌رگرتووه کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بووژاندنەوەی کەرتەکانی بازرگانی، گەشتیاریی و پیشەسازیی ئیداره‌كه هەبووە.